پۆلیسی هەولێر دزێک لە پێشانگاکانی ئوتومبێل دەستگیر دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوڵاتییەک لە کاتی مامەڵەی کڕینی ئوتومبێلدا ئوتومبێلەکانی ڕفاندووەو پاشان لە شوێنێکی کە فرۆشتوێتی.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کەسێک بە تۆمەتی دزینی پێنچ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دەستگیراکراوە. ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیداناوە و پێشووتر لەسەر هەمان کار لە سلێمانی بۆ ماوەی شەش ساڵ سزادراوە.

وتیشی، پێشبینی دەکەین ئۆتۆمبێلی زیاتری هاوڵاتیانی دزیبێت لەبەرئەوەی دزەکە پێشینەی تاوانی هەیە و هاوڵاتیانی ئاگادار کردەوە کە دەتوانن سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن.

 باسی لەوەشکرد: شێوازی دزیکردنەکەی بە جۆرێک بووە لە کاتی مامەڵەی کڕینی ئۆتۆمبێل لەگەڵ هاوڵاتیان، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلی تاقیدەکردۆتەوە ، هەڵهاتووەو ئۆتۆمبێلەکەی ڕفاندووە و لە شوێنیکی دیکە فرۆشتوێتی .

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە بارەی جۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەو کەسە بردونی وتی: ئۆتۆمبێلەکان یەکیان لەجۆری تۆتۆتا پرادۆ، دوو ئۆتۆمبێلی نیسان سەنی و دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیکاب بوون.

ئاماژەشی بەوەکرد: پێشبینی دزینی زیاتری ئۆتۆمبێل دەکەین لەلایەن تۆمەتبارەوە، چونکە لەماوەکانی ڕابردوو ئۆتۆمبێلی زیاتری هاوڵاتیان رێفندراوە، بەڵام ناو ناسنامەی دزەکەیان نەزانیوە، بۆیە هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا لەسەر کەسی تۆمەتبار تۆمار بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار