جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا سوود به رۆژهه‌ڵات و زیان به رۆژئاوا ده‌گه‌یه‌نێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی..
به‌پێی ڕاپۆرتێكی شیكاری كه ماڵپه‌ڕی CNN بڵاویكردوه‌ته‌وه، جه‌نگی ئۆكرانیا و روسیا كاریگه‌ری ئابووری له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستكردووه.
جه‌نگی ئۆكرانیا‌و روسیا چوار كاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستكردووه.
جه‌نگی ئۆكرانیا‌و روسیا پێده‌نێته مانگی حه‌وته‌مه‌وه‌و به گه‌وره‌ترین جه‌نگ داده‌نرێت له‌دوای ساڵی 1945 ه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م جه‌نگه كاریگه‌ری له ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستكردوه.
چوار كاریگه‌ری جه‌نگ له‌سه‌ر وڵاتان
1-هه‌نارده‌كارانی وزه داهاتیان له زیادبوندایه
جه‌نگه‌كه بۆته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌مه‌ش بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسان و گرێبه‌ستی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، به‌ڵام بۆ وڵاتانی وزه ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌نداوی فارس، مژده‌به‌خشه دوای دابه‌زینی هه‌شت ساڵه‌ی ئابووری به‌هۆی نزمی نرخی نه‌وت و كۆڤید-19 وه.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات كه وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 1.3 تریلیۆن دۆلاری زیاتر له داهاتی نه‌وت له‌چوار ساڵی داهاتوودا په‌یدا بكه‌ن .
ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مینجاره وڵاتانی كه‌نداو له ساڵی 2014ه‌وه بودجه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت گه‌شه‌ی ئابووری به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خێراتر بێت، بۆ نمونه ئابووری سعودیه 9.9٪ زیادی كردووه، كه به‌رزترینه له 10 ساڵی رابردوودا.
هه‌روه‌ها جه‌نگه‌كه ده‌رفه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی غاز ڕه‌خساندووه له ناوچه‌كه ، بۆ ده‌یان ساڵ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له وڵاتانی دووره‌وه له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه هه‌نارده‌ی غاز بكه‌ن له ڕووسیاوه له ڕێگه‌ی بۆریه‌كانه‌وه غازیان هاورده كردوه، به‌ڵام له كاتێكدا ئه‌وروپا هه‌نارده‌ی غاز له روسیاوه كه‌مده‌كاته‌وه ، له ئێستادا به دوای هاوبه‌شی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ كڕینی غاز، له‌به‌رامبه‌ردا وڵاتی قه‌ته‌ر بڕیاری داوه بۆ چوار ساڵی داهاتوو نیوه‌ی توانای غازی خۆی ببه‌خشێت به وڵاتانی ئه‌وروپا ،هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپاش گرێبه‌ستی غازی له‌گه‌ڵ میسر و ئیسرائیل ئیمزاكردووه .
٢- وڵاته زلهێزه‌كان لاواز ده‌بن
ده‌سه‌ڵاتداره به‌هێزه‌كانی ڕۆژئاوا كه پێشتر ڕه‌خنه‌ی توندیان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرت، ئێستا پێویستیان پێیانه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دابوو كه سعودییه پشتگوێ بخات و بیكات به وڵاتێكی ده‌ركراو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن له گه‌شتێكی گرنگی مانگی ڕابردوودا سه‌ردانی سعودیه‌ی كرد، ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ك خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێك بوو كه سه‌نگی ئابووری جیهانیدا ده‌گۆڕێت، بایدن به‌و هیوایه‌وه چوو كه سعودیه نه‌وتێكی زیاتر به‌رهه‌م بهێنێت تا یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا بدات له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابوری، به‌ڵام سعودیه ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌نگه‌كه ڕێگه‌ی به ره‌جیب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا داوه كه خۆی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی پێویست له رێكخستنی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ربخات دوای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابوورییه‌كی قوڵ بوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو نزیك ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه توركیا یاری دوو لایه‌نه ده‌كات له‌لایه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆوسیا هێشتوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به ئۆكراینا ده‌فرۆشێت و ته‌نانه‌ت نێوه‌ندگیری نێوان شه‌ڕه‌كه‌ش ده‌كات.
3- هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان له گۆڕاندان
له‌گه‌ڵ گۆڕانی ڕێگه بازرگانییه‌كان هاوپه‌یمانێتیه‌كانیش له گۆڕاندان .
ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئیمارات ئه‌نوه‌ر گارگاش له مانگی نیساندا ڕایگه‌یاندبوو، شه‌ڕه‌كه سه‌لماندوویه‌تی كه چیتر ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی نییه له ڕێكخستنی هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وتیشی، هاوپه‌یمانێتیه‌كان له گۆڕاندایه و"كاریگه‌ری وڵاتانی رۆژئاوا له‌سه‌ر رێكخستنی جیهانی له ڕۆژانی كۆتاییدایه" هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئیمارات له ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا وتی، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتۆن به تاقیكردنه‌وه‌دا تێپه‌ڕیوه، دوای ئه‌وه‌ی ئیمارات چووه پاڵ هیندستان و چین له ده‌نگ نه‌دان بۆ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئه‌مریكا پشتگیری ده‌كرد، سه‌باره‌ت به جه‌نگه‌كه‌ی ئۆكرانیا.
چین ده‌بێته جێگره‌وه
هه‌روه‌ها سعودییه‌ش وڵاتی چین وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌مریكا داده‌نێت و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ زیاتر كردووه‌و له‌لایه‌كێ دیكه‌شه‌وه بیر له‌فرۆشتنی نه‌وت ده‌كاته‌وه به‌چین.
4- قه‌یرانی خۆراك و هه‌ڵئاوسانی ئابوری گرژیی دروست ده‌كات
جه‌نگه‌كه‌ی ئۆكرانیا‌و روسیا زۆربه‌ی جیهانی توشی قه‌یرانی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه كرد، به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆرترین زیانی له‌و باره‌یه‌وه به‌ركه‌وتووه .
سێ یه‌كی دانه‌وێڵه‌ی جیهان له روسیا و ئۆكۆانیاوه به‌ده‌ستیان ده‌گه‌یشت، هه‌روه‌ها وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بۆ زیاتر له نیوه‌ی هاورده‌كانیان پشت به‌و دوو وڵاته ده‌به‌ستن، كه ئه‌مه به تایبه‌ت گورزێكی توندی له لیبیا و لوبنان دا له هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه ، هه‌روه‌ها میسریش كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین هاورده‌ی دانه‌وێڵه‌ی هه‌یه له جیهاندا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌نگه‌كه باری ئابووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێكداوه‌و هه‌ڵئاوسانی دروستكردوه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له‌عێراق و ئێران زۆر به‌روونی ده‌ركه‌وتووه.