یه‌كێتی داوای پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌گۆڕان ده‌كاته‌وه‌و ئاماده‌نییه پۆستی تری راده‌ست بكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سه‌ركۆ جه‌مال
كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان له‌پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌رده‌وامی ده‌بێت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای پۆستی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا ئاماده‌نیه پۆستی تر بداته گۆڕان، یه‌كێتی ده‌كات رێكه‌وتنه‌كه‌ی پێشتریان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و رێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بكرێت و ئه‌نجامه‌كانی دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكرێته پێوه‌ر، چونكه گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014 رێككه‌وتنیان كرد، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا گۆڕان خاوه‌نی 472 هه‌زارو 503 ده‌نگ بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌جارێكی تر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی باس له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كه‌ن، له‌دوایین هه‌ڵبژاردندا كه‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بوو له 10/10/2021 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها 22 هه‌زار و 91 ده‌نگی هێناوه، به‌راورد به‌ساڵی 2014 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 450 هه‌زارو 412 ده‌نگی له‌ده‌ستداوه.
یه‌كێتی و گۆڕان رۆژی 25-08-2022 به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گۆڕان له‌ده‌باشان كۆبوونه‌وه، هه‌رچه‌نده دوای كۆبوونه‌وه‌كه هیچ راگه‌یێندراوێك بڵاونه‌كرایه‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی به‌فه‌رمی داوای پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌گۆڕان كردووه‌ته‌وه.
به‌رزان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به هاوڵاتی وت:» له كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌چه‌ند پرسێك كرا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گله‌ییان هه‌یه له‌وه‌ی كاتی خۆی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه وه‌كو خۆی جێبه‌جێنه‌كراون و چه‌ندین پۆست هه‌بوون گۆڕان وه‌رینه‌گرتوون له‌وانه قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و لێپرسراوی ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه دواتر جێگره‌كه‌ی درایه گۆڕان».
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:»ده‌بوایه شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه بكرێن، ئێستاش دیسانه‌وه بیرۆكه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌و رێككه‌وتنه‌كه‌و پۆسته‌كانیش هه‌یه، چونكه هه‌م یه‌كێتی و هه‌م گۆڕانیش ده‌یانه‌وێت ئه‌و گۆڕانكارییانه بكرێن، یه‌كێتی و گۆڕان ده‌یانه‌وێت كۆببنه‌وه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه رێككه‌وتنه‌كه هه‌مان ئه‌وه‌ی پێشوو ده‌بێت یان رێككه‌وتنی دیكه‌ی نوێ له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێت.»
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: «یه‌كێتی كه‌داوای پۆستی پارێزگاری كردووه‌و گۆڕانیش ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌و پرسه دواكه‌وتووه.»
سه‌باره‌ت به‌داواكه‌ی یه‌كێتی به‌رزان محه‌مه‌د، بۆ هاوڵاتی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد:»له‌كۆبوونه‌وه‌ی ده‌باشان هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه، به‌ڵام یه‌كێتی داوایكردووه له‌سه‌ر ئه‌نجامی دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه گۆڕان كورسی نه‌هێناوه رێككه‌وتن بكرێت و پۆستی پارێزگاری سلێمانی راده‌ست بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت پۆسته‌كانی دیكه بدات به‌گۆڕان «.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی كه له‌پشكی گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه له‌لێدوانێكدا به‌هاوڵاتی ڕاگه‌یاند:» پێشتر به‌ر له‌كۆتاییهاتنی چوار ساڵ كاركردنمان له‌م پۆسته‌دا به‌فه‌رمی داوای به‌خشینم كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌توانین به‌رده‌وام بین تاهه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ».
وتیشی:»پێشوازی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی ده‌كه‌ین چ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆیه‌وه یان به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و لایه‌نه به‌شداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پابه‌ندی هه‌ر رێكه‌وتنێكی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌بم».
ئاسۆ ره‌حیم، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، به هاوڵاتی وت :»له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یوه‌ندیمان باشه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه باسی زۆر ته‌وه‌ر كراوه، له‌وانه پرسی عێراق و رووداوه‌كانی، بابه‌ته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیی حزبه‌كان و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پارتی و په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانیش باسكرا كه له‌وێدا باسی چه‌ندین بابه‌ت كرا».
به‌ڵام ئاسۆ ره‌حیم ئاماده‌نه‌بوو له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان قسه بكات و وتی:» كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆتایی نه‌هاتووه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت».
به‌پێی زانیارییه‌كان گۆڕان له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی داوای پۆستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه، هاوڵاتی په‌یوه‌ندیكرد به ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، كه له‌پشكی یه‌كێتیی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، وتی:» من ئاگادارنیم له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان باس له‌ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان كرابێت».
سه‌باره‌ت به‌و پرسه ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به هاوڵاتی وت:»تائێستا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان نه‌دراوه، جگه له‌وه هیچ لێدوانێكی تر له‌وباره‌یه‌وه ناده‌م و رێگه نه‌دراوه جگه له‌وته‌بێژ هیچ كه‌سێكی دیكه قسه له‌وباره‌یه‌وه ناكات».
هاوڵاتی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌سۆران جه‌مال تاهیر وته‌بێژی یه‌كێته‌وه كرد به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانی نه‌دایه‌وه.
لیژنه‌ی باڵای ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه جه‌زا سه‌ید مه‌جید، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به هاوڵاتی وت:»هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌م قسه‌ی خۆمه نه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئێمه لیژنه‌یه‌كی باڵامان هه‌یه بۆ پرسی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌وان ده‌توانن له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن».
به‌رزان محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت:»بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان ده‌بێت رێككه‌وتنێكی نوێ بكرێت، چونكه له 2014 ه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه و به‌پێی یاساش ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێته‌وه، یاخود به‌پێی رێككه‌وتنه كۆنه‌كه، چونكه گۆڕان له‌دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان 12 كورسی له‌پارێزگای سلێمانی هێناوه‌و زۆرترین كورسییه».
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 30/4/2014 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هیچ لایه‌كیان نه‌یتوانی بێ ئه‌وی تریان پارێزگار هه‌ڵبژێرن، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌حه‌وت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، رۆژی 11-12-2014 یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
به‌پێی بڕگه‌یه‌كی ئه‌و رێككه‌وتنه، ساڵێك و هه‌شت مانگی یه‌كه‌م پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌لای یه‌كێتی ده‌بێت و پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پاشان ساڵێك و هه‌شت مانگی دیكه پۆستی پارێزگاری سلێمانی ده‌درێته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌درێته یه‌كێتی.