قوباد تاڵه‌بانی پرۆژه راگیراوه‌كانی سلێمانی ده‌خاته‌وه كار

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی ئه‌یلول، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌شێك له‌كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه فه‌رمانی دا له‌ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو 53 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بكه‌وێته گه‌ڕ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان وتووه، پێویسته ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان جدی ببێته‌وه‌و له‌هیچ كه‌سێك قبوڵناكرێت گه‌نده‌ڵی بكات.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: له‌هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێك قبوڵ ناكه‌م وه‌به‌رهێنه‌ران راوبنێن بۆ شاره‌كانیترو هه‌روه‌ها قبوڵی ناكه‌م پاره‌و سه‌رانه له وه‌به‌رهێن وه‌ربگیرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندوه، نابێت ببینه رێگر له‌كاری بازرگانه‌كان و ده‌بێت رۆتین كه‌م بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها نابێت كێشه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت وه‌به‌رهێنه‌ران دروستبكرێت و پێویسته به‌پێی یاسا مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ك به‌پێی مه‌زاج و خزم خزمێنه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی، قوباد تاڵه‌بانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تی، له‌و 53 پرۆژه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی مندایه پێویسته 18 پرۆژه‌یان له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دا‌و 35 پرۆژه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژانه‌شی وه‌ستاون بكه‌ونه‌وه كار.
