هەپەگە: ٢١ سەربازی دیکەی تورکیا کوژران و هێلیکۆپته‌ریکیش تێکشکێنرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند، لە ١٨ چالاکیی تیمەکانی گەریلادا ٢١ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و هێلیکۆپتەرێک و سەنگەرێکی سوپای تورکیاش تێکشکێندراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە: گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ڕۆژانی یەک تا سێی ئەم مانگە، ١٨ چالاکییان دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانی زاپ و خواکوکی باشووری کوردستان ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ٢١ سەربازی تورک کوژراون و هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی و سەنگەرێکیش تێکشکێندراون.

ڕاشیگەیاندووە: کە سوپای تورک ١٠ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی و چەکی کیمیایی، ٩٨ جار بە هێلیکۆپتەر و ١٩ جار بە فڕۆکەی جەنگیی و دەیان جاریش بۆ تۆپ و هاوەن، ناوچەکانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار