فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بەریتانیا ٤٨٥٧ ئەرکی ئاسمانییان لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای دەکات بەریتانیا لە هەزاران ئەركی ئاسمانی لە عێراق و سووریادا ١٥٠٠ چەکداری داعشیان کردووەتە ئامانج.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە هێزی ئاسمانیی بریتانیا هەزاران گورزی ئاسمانییان لە عێراق و سووریا بۆ سەر تیرۆریستانی "داعش" ئەنجام داوە کە بەهۆیانەوە نزیکەی ١٥٠٠ چەکداری سەر بەو رێکخراوە کوژراون و بریندار بوون.

.ڕۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئەوەش دەخاتە روو، درۆنەکانی جۆری "MQ-9 Reaper"ی بریتانی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تاوەکو ئێستا، ٤٨٥٧ ئەرکی ئاسمانییان لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە و لە ئەنجامی گورزە ئاسمانییەکان، نزیکەی ١٥٠٠ تیرۆریستیی داعش کوژراون و بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار