نێچیرڤان بارزانی: هاوكاری به‌ریتانیامان پێویسته
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/9/7 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مارشال سامی سامپسۆن ڕاوێژكاری باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و جموجووڵه‌كانی داعش، پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ریتانیا دووپات كرده‌وه كه له شه‌ڕی دژی داعشدا هاوكاری و پشتگیری پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌پێویستیی به‌رده‌وامیی هاوكاریی به‌ریتانیا و دۆستان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی گه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان به لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و ته‌حه‌دییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسیی وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه‌وه بوو كه به‌ڕێز كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو.
