موجاهیدین هۆكاری ناكۆكیه‌كانی ئێران و ئه‌لبانیا
2 ساڵ لەمەوپێش
تاران: تیراناو واشنتۆن له‌ژێر كاریگه‌ری سیناریۆكانی ئیسرائیلدان
هاوڵاتی
ئه‌لبانیا تارانی تۆمه‌تبار كرد به‌هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رجه‌م ئێرانیه‌كانی له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا ده‌ڵێت: گروپه هاككه‌ره‌كانی ئێران پێشتر هێرشیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ئیمارات، ئوردن، كوه‌یت و قوبرس ئه‌نجامداوه، بۆ پشتیوانی له‌ئه‌لبانیا ئه‌مریكاش سزا به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و وه‌زیری هه‌واڵگریی ئێران سه‌پاند، هاوكات سعودیه‌و به‌ریتانیا به‌به‌یاننامه پشتیوانیی خۆیان بۆ تیرانا دژی تاران ده‌ربڕی و له‌به‌رامبه‌ردا تاران رایگه‌یاند: لێدوانه‌كانی به‌پرسانی تیراناو سزاكانی واشنتۆن له‌ژێر كاریگه‌ریی سیناریۆی ئیسرائیل-ه له‌دژی ئێران.
ئه‌لبانیا له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباركردنی ئێران كۆتایی به‌په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هێناو سه‌رجه‌م دیپلۆماتكاره‌كانی ئێرانیشی له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد.
تارانیش له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان رایگه‌یاند ئه‌و هه‌نگاوانه سیناریۆی ئه‌مریكاو ئیسرائیله وه‌ك بیانویه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران.
زیاتر له 12 ساڵه ناكۆكییه‌كانی تاران و تیرانا به‌هۆی داڵده‌دانی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق قووڵتربووه‌ته‌وه‌و له‌ئێستاشدا ئه‌و دوو وڵاته شیر‌و تیر له‌یه‌كتر ده‌سون.
مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌لبانیاو ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دوای جه‌نگی جیهانی و به‌په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی سیاسی ئه‌ژمار نه‌كراوه به‌تایبه‌ت كه‌ئه‌لبانیا به‌به‌رده‌وامی وه‌ك وڵاتێكی كۆمۆنیستی ده‌ركه‌وتووه‌و پێش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی له‌ئێرانیش ئه‌و وڵاته له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا مه‌یلی بۆ ئه‌مریكا هه‌بووه‌و تاساڵی 1979 تاران سه‌ره‌كیترین هاوپه‌یمانی واشنتۆن بووه له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌لبانیا هه‌ر به‌هۆی په‌یڕه‌وی له‌كۆمۆنیستی و نزیكبوونی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌جه‌نگی ئێران و عێراقدا پشتگیری رژێمی به‌عسی كردووه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه تاران و تیرانا تاساڵی 1990 په‌یوندییه‌كانیان پڕبێت له‌ناكۆكی و ساردوسڕی.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵبانیا له‌وڵاتێكی كۆمۆنیستییه‌وه به‌ره‌و دیموكراتی هه‌نگاوی ناو تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ئاساییكرده‌وه.
موجاهیدن جارێكی تر ساردی ده‌خاته نێوان تاران و تیرانا
ساڵی 2010 وڵاتی ئه‌لبانیا ته‌نها وڵات بوو كه‌ئاماده‌یی پیشاندا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدن وه‌ك په‌نابه‌ر له‌وڵاته‌كه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2016 بڕیاری داخستنی كامپی لیبرتی له‌عێراق درا، رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق كه به‌نه‌یاری سه‌ره‌كیی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌سفده‌كرێن به‌هاوكاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی كامپی تیرانا له‌نزیك پایته‌ختی ئه‌لبانیا كران.
ئه‌لبانیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها وڵات بوو كه‌پێشوازیی له‌ئه‌ندامانی موجاهیدین كرد‌و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی ئێرانی لێكه‌وته‌وه به‌تایبه‌ت كه‌ئه‌مریكا به‌ئاشكرا 25 ملیۆن دۆلاری راده‌ستی ئه‌لبانیاو 20 ملیۆن دۆلاریشی راده‌ستی كۆمیساریای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد به‌ئامانجی هاوكاریی ئه‌و رێكخراوه‌یه.
رۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ریتانی له‌ڕاپۆرتێكی ورددا ئاشكرایكردووه حكومه‌تی ئه‌لبانیا زه‌وی و رووبه‌رێكی فراوانی له‌نێوان شاری تیراناو دوریس له‌وڵاته‌كه‌ی بۆ موجاهیدن دابینكردووه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی راهێنان و مه‌شق به‌ئه‌ندامه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
یه‌لی زیلا كه له‌ساڵی 2008 تا 2012 سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌لبانیا بووه؛ ئاشكرایكردووه په‌یوه‌ندییه‌كانی موجاهیدین و ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌لبانیا زۆر توندوتۆڵه و به‌هه‌موو جۆرێك هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه زۆربه‌ی نه‌یارانی حكومه‌تی ئێستای ئه‌لبانیا، جێگیركردنی ئه‌ندامانی موجاهیدنی خه‌ڵقی ئێران له‌وڵاته‌كه‌یان به‌مامه‌ڵه‌ی نێوان حكومه‌ت و ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی واشنتۆن چاوپۆشیی له‌گه‌نده‌ڵی و مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له‌مادده هۆشبه‌ره‌كان بكات.
وڵاتی ئه‌لبانیا به‌یه‌كێك له‌وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهان ئه‌ژمارده‌كرێت كه‌زۆربه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌مامه‌ڵه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه گلاون و هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و وڵاته نه‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا زیاتر له 17 ساڵ رێكخراوی موجاهیدنی خستووه‌ته لیستی تیرۆر، ئه‌ندامبوونی ئه‌لبانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا هێنده‌ی دیكه دواخستووه.
به‌پێی ئاماره‌كان له‌ئێستادا زیاتر له‌دوو هه‌زار ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدن له‌وڵاتی ئه‌لبانیا ده‌ژین.
گرژییه‌كانی تاران و تیرانا
ته‌مه‌نی درێژی په‌یوه‌ندییه ئاساییه‌كانی نێوان تاران و تیرانا نزیكه‌ی 20 ساڵ بوو چونكه ساڵی 2010 ئه‌لبانیا بڕیاریدا مافی په‌نابه‌ریی بدات به‌ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدن و له‌ساڵی 2018ه‌ش ئه‌و وڵاته به‌رپرسانی سوپای پاسداران و ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به‌كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ناو ئه‌و وڵاته، له‌یارییه‌كانی قۆناغی سه‌ره‌تای كاسی جیهانیی ساڵی 2018، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش سه‌رجه‌م دیپلۆماتكاره‌كانی ئێران له‌تیرانا ده‌ركران.
ئێران ئه‌وكات تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌و سیناریۆو تۆمه‌تانه‌ی به‌ساخته‌و هه‌وڵی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌قه‌ڵه‌مدا دژی تاران.
دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودس، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری پێشوی وڵاته‌كه به‌بێ ناوهێنانی ئه‌لبانیا وتیان وڵاتێكی بچووك و شوم هه‌ستاوه به‌هاوكاریی و داڵده‌دانی نه‌یارانی سوله‌یمانی و كۆماری ئیسلامی، كه به‌پێی شیكردنه‌وه‌كان مه‌به‌ستی خامنه‌یی و رۆحانی و وڵاتی ئه‌لبانیا بووه كه رێكخراوی موجاهیدینی له‌خۆگرتووه‌و ئه‌و رێكخراوه‌ش زانیاریی تایبه‌تی راده‌ستی ئه‌مریكا كردووه به‌مه‌به‌ستی گورز وه‌شاندن له‌ئێران و به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه.
ئه‌یدی راما، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی خامنه‌یی و رۆحانی به‌ئاشكرا پشتیوانیی له‌هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران كرد.
هێرشی ئه‌لیكترۆنی
ئه‌یدی راما له (7/9/2022) له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند؛ چه‌ند گروپێكی هاككه‌ری سه‌ر به‌ئێران هێرشی ئه‌لیكترۆنیان له‌دژی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ئه‌لبانیا ئه‌نجامداوه، بۆیه له‌كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تدا ته‌نها 24 كاتژمێر مۆڵه‌ت به‌دیپلۆماتكارانی ئێران دراوه كه باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌تیرانا دابخه‌ن و سه‌رجه‌م دیپلۆماتكاره‌كانیشیان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا ئاشكرایكرد له (15/8/2022) چوار گروپی هاككه‌ر له‌هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیی به‌رفراواندا ویستویانه زیانی گه‌وره به‌وڵاته‌كه بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و زیانه‌كان كه‌مبوو.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه زیاتر له‌دوو هه‌فته چه‌ند تیمێكی پسپۆڕ‌و شاره‌زا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و گروپه هاككه‌رانه‌یان داوه‌و له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هێرشانه به‌هاوكاریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجامدراوه‌و له‌ناو ئه‌و گروپه‌شدا گروپێك هه‌یه كه‌پێشتر هێرشی ئه‌لیكترۆنیی كردووه‌ته‌سه‌ر وڵاتانی (ئیسرائیل، ئیمارات، ئوردن، كوه‌یت و قوبرس).
ئێواره‌ی شه‌ممه (10/9/2022) جارێكی دیكه ئه‌یدی راما رایگه‌یاند؛ هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌لبانیا به‌رده‌وامه‌و هاككه‌ران ئامانجیانه زیان به‌دامه‌زراوه‌و پێگه ته‌كنیكی و پیشه‌سازییه‌كانی وڵاته‌كه بگه‌یه‌نن.
ئه‌مریكا له‌به‌ر ئه‌لبانیا سزای ئێران ده‌دات
رۆژی هه‌ینی (9/9/2022) وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سزادانی وه‌زاره‌تی هه‌واڵگریی ئێران (ئیتلاعات)و وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی راگه‌یاند.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی و ئاسایشییانه‌ی ئێران له‌دژی هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كیی واشنتۆن ئه‌نجامیده‌دات، ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت و هه‌ر هه‌نگاوێك پێویست بكات له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه.
ئێران خۆی بێبه‌ری ده‌كات له‌هێرشی ئه‌لیكترۆنیی
سێ رۆژ دوای لێدوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیاو رۆژێك دوای سزاكانی ئه‌مریكا له‌دژی تاران دواجار ناسر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی تیراناو سزاكانی واشنتۆن له‌ژێر كاریگه‌ریی سیناریۆی ئیسرائیل-ه له‌دژی ئێران.
كه‌نعانی رۆژی شه‌ممه (10/9/2022) رایگه‌یاند: ئه‌لبانیاو ئه‌مریكا هاوكاریی گروپێكی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن كه‌ده‌ستی له‌كوشتنی 17 هه‌زار هاووڵاتی و دانیشتویی ئێران‌دا هه‌یه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه: ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ئه‌لبانیاو ئه‌مریكاو به‌ریتانیا سه‌رباره‌ت به‌هێرشی ئه‌لیكترۆنی دژی تاران بڵاویانكردووه‌ته‌وه مایه‌ی پێكه‌نینه چونكه ئێران خۆی قوربانیی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌و له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێت له‌دژی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.