دوای 10 رۆژ شاژن به‌خاكده‌سپێردرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای 10 رۆژ ماته‌مینی، ئه‌مڕۆ ته‌رمی شاژن ئێلیزبێزی دووه‌م له له‌نده‌ن له ته‌نیشت گۆڕی شازاده فیلیپی هاوژینییه‌وه به‌خاكده‌سپێردرێت.
رۆژێكی مێژوویی
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، له گه‌وره‌ترین بۆنه‌ی دیپلۆماسی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا پرسه‌ی شاژنه ئیلیزابێس له وێستمینسته‌ر ئابی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت،پاشان بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ٧:٣٠ خوله‌ك، له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت كه ته‌نها ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ی تێدا ئاماده ده‌بن له ویندسۆر له‌په‌رستگای پاشا جۆرجی شه‌شه‌م ته‌رمی شاژن له‌گه‌ڵ شازاده فیلیپی هاوسه‌ری به‌خاكده‌سپێردرێت.
قه‌ڵای ویندسۆرهه‌مان شوێنێكه دایك و باوك و خوشكه‌كه‌ی شاژنی تێدا به‌خاكسپێردراون .
بۆ له وێستمینسته‌ر ئابی ؟
مه‌راسیمی پرسه‌ی شاژنه ئێلیزابێس له كاتژمێر ١١ به‌یانیه‌وه له وێستمینسته‌ر ئابی له‌نده‌ن ده‌ستپێكردووه، هه‌مان ئه‌و شوێنه‌یه كه ٧٥ ساڵ پێش ئێستا شاژن تیایدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شازاده فیلیپ كردوه، هه‌ر هه‌مان شوێنیشه كه شاژن تیایدا مه‌راسیمی تاج له‌سه‌ردانانی بۆ كراوه.
پرسه‌ی سه‌ده
ئه‌م پرسه‌یه به گه‌وره‌ترین بۆنه‌ی دیپلۆماسی ئه‌م سه‌ده‌یه داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی زیاتر له دوو هه‌زار سه‌رۆك و كه‌سایه‌تی جیهانی له‌هۆڵی وێستمنسته‌ر ئابی بانگهێشتی رێوڕه‌سمه‌كه كراون.
سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شداره
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ی جیهان كه له‌لایه‌ن شا چارلسی سێیه‌م، شای به‌ریتانیاوه بۆ ئه‌و مه‌راسیمه بانگهێشتكراوه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، جه‌ستن ترودۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، ناروهیتۆ، ئیمپراتۆری ژاپۆن، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی، میری قه‌ته‌ر، محه‌ممه‌د بن را‌شد ئالمه‌كتووم، جێگری سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیمارات، شاژن مارگارێت، شاژنی دانیمارك، رانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن، پاشا هارالد، پاشای نه‌رویج و چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی دیكه به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه ده‌كه‌ن.
شه‌ش وڵات بانگهێشت نه‌كراون
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان بانگهێشت كراون بۆ شداریی له‌و مه‌راسیمه، به‌ڵام شه‌ش وڵات به‌فه‌ڕمی بانگهێشت نه‌كراون، كه بریتین له سوریا، ڤێنزوێلا، ئه‌فغانستان، ڕووسیا، بێلاروس، مینمارن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆریای باكوور و نیكاراگوا و ئێران ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی باڵیۆز بانگهێشت كراون.