12خێزان دوای هەشت ساڵ لەئاوارەیی گەڕانەوە زێدی خۆیان

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای هەشت ساڵ ١٢ خێزانی ئاوارە گەڕانەوە زێدی خۆیان
١٢ خێزانی ئاوارەیی ئێزیدی دوای 8 ساڵ لەژیانی ئاوارەیی گەڕانەوە کۆمەڵگای سیبا سەربە ناحیەی گرعوزێر لە سنوری قەزای شەنگال.
خودێدا جمیل حەمو، نیشتەجێی سەنتەری ناحیەی گرعوزێرە بە هاوڵاتی ی وت "گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان لە سنوری ناحیەی گرعوزێر و تەواوی قەزای شەنگال بەردەوامە،و١٢خێزانی تر دوای ٨ساڵ لەژیانی ئاوارەیی گەڕانەوە زێدی خۆیان لە کۆمەڵگای سیبا سەربە ناحیەی گرعوزێر".
خودێدا جەمیل ووتیشی" کێشەکانی سنوری ناحیەی گرعوزێر بەتایبەت ئاوو کارەبا چارەسەرکراون، هەربۆیە خەڵک دەگەرێتەوە ئەو ناوچەیە، هەروەها لایەنی ئەمنی هیچ کێشەیەکی نیە و دوخەکە لەژێر کونترولی هێزە ئەمنیەکانی عیراقدایە".

بابهتی پهیوهندیدار
