واشنتۆن سزا بەسەرگەورە بەرپرسە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران دەسەپێنێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، واشنتۆن سزای سەپاند بەسەر گەورە بەرپرسە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای ئابووری سەپاند بەسەر زۆرێک لە بەرپرسە ئەمنییەکانی ئێران بەهۆی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی( ژینا ئەمینی) و بەکارھێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران.
جانێت یەلین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند "ئەم سزایانە پابەندبوونی ڕوونی ئیدارەی سەرۆک جۆ بایدن دەسەلمێنێت لەپێناو بەرەی بەرگریی لە مافەکانی مرۆڤ و مافی ئافرەتان لە ئێران و جیهان".
سزاکان ٦ کەسی دەگرێتەوە لەنێوانیاندا فەرماندەی وشکانی لە سوپای پاسداران و سەرۆکی پۆلیسی ئەخلاق و وەزیری هەواڵگریی ئێرانن.
بابهتی پهیوهندیدار