گروپی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت و لێبڕینی مووچه پێكهێنرا
2 ساڵ لەمەوپێش
عه‌مار عه‌زیز
رۆژی شه‌ممه به‌رواری 24 ئه‌یلولی 2022 له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و خاوه‌ن ماف له‌چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردستان گروپی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت و لێبرِینی مووچه‌یان پێكهێنا".
له‌باره‌ی ئامانجی پێكهێنانی گروپه‌كه‌وه به‌ده‌ل به‌رواری چالاكوانی دیاری پارێزگای دهۆك به هاوڵاتی وت: "كاركردن بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له‌چوارچێوه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی و یاسایی، رێكخستنی توانایی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و په‌یداكردنی پشتگیری ئه‌وانی تر بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی مافی ماف خوراوان، له رِێگای په‌یوه‌ندیكردن به دامه‌زراوه فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئاستی هه‌رێمی كوردستان وعێراق".
به‌ده‌ل به‌رواری وتیشی: "مووچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی ئاشكرایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2015 به هۆكاری جیاواز هه‌مووی یان به‌شێك له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی پاشه‌كه‌وت یان برِیوه، كه‌له ئێستادا پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 15 ترلیۆن دیناری عێراقی بێت.
به‌هۆی نارِوونی دیدگای لایه‌نه فه‌رمیه‌كان له‌ئاستی هه‌رێم و عێراق گروپی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت و لێبرِینی مووچه له ئاینده‌یه‌كی نزیك كۆمه‌ڵێك رێگاچاره پێشنیار ده‌كات و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌ن ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی گروپه‌كه.