پشتیوانیی ژنانی ئەفغان لە شۆڕشی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ژنانی کابول لە بەردەم باڵیۆز باڵوێزخانەی ئێران لەو شارە گردبوونەوە بەرامبەر بە سەرکوتکارییەکانی ڕژیمی ئێران، ناڕەزایەتیان نیشان دا.

لە گەڵ ئەوەشدا لە گردبوونەوەکەدا گوشار و سەرکوتکارییەکانی چەکدارانی کابوڵ لە بەرامبەر ژنان شەرمەزار کرا.

ژنان لە کاتێکدا کە وێنەکانی ژینا ئەمینی و ژنانی قوربانیی دیکەی سیستەمە توندڕەوەکانیان بەدەستەوە بوو، درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "لە تارانەوە تا کابول، مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر" و "نە شێخمان دەوێت و نە شا"یان دەوتەوە.

هەروەها چەند پلاکارتیان بەرز کردبووەوە کە درووشمگەلی وەک "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئێران ڕاپەڕیوە، ئێستا نۆرەی ئێمەیە" لەسەریان نووسرابوو.

بەڵام چەند خولەک دوای گردبوونەوەکە ژنانی بەشداربوو ڕووبەڕووی هێرشی چەکدارانی تاڵیبان بوونەوە.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار