چالاکی دوو ژنه گهریلا ببینه که چۆن له مێرسین هێرشدەکەنە سەر بنکهیهکی پۆلیس
2 ساڵ لەمەوپێش
لهڕاگهیاندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٢ گەریلای ژن کە لە بەرانبەر پۆلیسی ناوچەی مەزیتلی مێرسین چالاکیان ئەنجامدا، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگهیاندووه "هاوڕێکانمان سارا گۆیی و روکەن زەلال، بە رێبازێک کە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ئاگاداری نەبوون و لێی تێنەگەیشتن، شەوی ٢٦ی ئەیلول هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی پۆلیسی ناوچەی مەزیتلی مێرسین و چالاکیان کرد و دەوڵەتی داگیرکەریان تووشی شۆک کرد. بە دەمانچەی خۆیان چوونە سەر دوژمن، رێگەیان نەدا کە پۆلیس لە قولەکە شتێک بکات، یەکسەر لێیاندا و دواتر بە بە چەکەکانیان لەدژی دوژمن چالاکیان کرد و چالاکی گیانبازیان گەیاندە گەورەترین ئاست.
بابهتی پهیوهندیدار