به‌رێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى: پاش جه‌ژن هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى که‌مئاوى ده‌ده‌ین

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم
هه‌فته‌یه‌که‌ که‌مترین ئاو بۆ ماڵان به‌ردراوه‌ته‌وه‌و هاوڵاتیانیش به‌ناچارى په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ئاو کرین و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى کردوون،
به‌رێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ به‌هۆى له‌کارکه‌وتنى دوو په‌مپمى ئاو له‌دوکان، واى کردووه‌ پێدانى ئاو که‌مببێته‌وه‌.

به‌رزان محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 49ساڵ، یه‌کێکه‌ له‌و که‌سانه‌ که‌ ماڵى له‌گه‌ره‌کى سه‌رچناره‌ بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" ماوه‌ى هه‌شت رۆژه‌ ئاو نه‌هاتۆته‌وه‌و به‌ناچارى دوو جار ته‌نکه‌رى ئاوم کریوه‌و هه‌ر جاره‌و بیست هه‌زار دینارم داوه‌، له‌گه‌ڵ میراوه‌که‌ قسه‌مان کردووه‌ ئه‌ڵێت ماتۆر شکاوه‌و له‌ده‌ست ئێمه‌دا نییه‌".
ناوبراو داواى له‌ حکومه‌ت کرد به‌زوترین کات چاره‌سه‌رى بکات و له‌توانایدا نییه‌ هه‌فته‌ى 40 هه‌زار دینار بدات به‌کرینى ئاو.

سه‌ربه‌ست محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌ سایتى هاوڵاتى وت"  که‌مبونه‌وه‌ى پێدانى ئاو به‌ گه‌ره‌که‌کانى شارى سلێمانى به‌هۆى له‌کارکه‌وتنى دوو په‌مپى ئاوى دوکانه‌وه‌یه‌ و خۆشتان ده‌زانن جه‌ژنه‌و پشوى فه‌رمییه‌ و حسابات داخراوه‌و ئیشه‌ڵا رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ده‌ده‌ین".

ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌، نازانن که‌ى ده‌توانن به‌ دیارى کراوى چاره‌سه‌رى بکه‌ن، به‌ڵام پاش پشوى جه‌ژن کارى تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار