وێنەی ئەو کەسانەی ژینا ئەمینییان دەستگیر کرد بڵاو کرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وێنەی ئەو کەسانەی ژینا ئەمینییان دەستگیر کرد، بڵاو کرایەوە

گروپی هاککەری بەکدۆر (3ackd0or) وێنە و زانیارییەکانی چوار کەسی بڵاو کردوەتەوە کە دەستیان هەبوە لە دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی لە شاری تاران.

گروپەکە ناو و زانیاریی وردی چوار کەسی بڵاو کردوەتەوە کە دوانیان پلەیان ئەفسەرە و پیاوان، هاوکات دوو ژنیش بەرپرسیاربون لە گرتن و دەستبەسەرکردنی.

ژینا ئەمینی رۆژی سێشەممە (13/9/2022) لە شاری تاران بە بیانوی نەگونجاوبونی جلوبەرگەکەی دەستگیر کرا و لە بنکەی پۆلیسی ئەخلاقی تاران جەڵتە لێیدا و دوای سێ رۆژ لە بێهۆشبون لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران گیانی لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار