پۆزی ئاڵتون کۆتایی هات

ژنان روو لەکڕینی زیو دەکەن و دەڵێن ئاڵتون مۆدى نه‌ماوه‌، لەکاتێکدا پێشتر ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیرى پێ به‌راورد ده‌کرا.

6 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

بازاڕى ئاڵتون فرۆشهکان لهئێستادا بههۆى ئهو قهیرانه داراییهى ههرێمى کوردستانى گرتوهتهوه، ئهو بازاڕهى جارانیان نهماوه کهپێشتر ههیانبوو، بهوتهى ئهوان ژنان و کچان روو له ئاڵتون وهردهگێڕن و روودهکهنه زیوو بابهتهکانى جوانکاریی.

بهشێک لهکچان و ژنان ئاماژه بۆ ئهوهدهکهن، ئاڵتون ئهو رهونهقهى جارانى نهماوهو کهمتر بۆ جوانکاریی بهکاریدههێنن و مهیلیان بۆ ئاڵتون کهمبوهتهوه، ئهوهى بهکاریشى دههێنێت، بهچاوێکى نامۆوه لێى دهڕوانن.

خاوهن دوکانهکانى ئاڵتون فرۆشان هێما بۆ ئهوهدهکهن، پێشتر رۆژانه ئهو کچانهى ژیانى هاوسهرگیرییان پێکدههێنا روویان لهوان دهکرد، بۆ ههڵگرتنى ئاڵتون، بهڵام لهئێستادا زۆر بهدهگمهن بوکێک دهبینى که بۆ ههڵگرتنى ئاڵتون روویان تێبکهن.

 نیاز قادر تهمهن 31 ساڵ  به ‌‌هاوڵاتی وت «ئێستا زۆر کهم ئاڵتونم کڕیوه، چونکه بهڕاستى ههم نرخى گرانهو  ههم که پارچهیهکت کڕى یهکجار جوانه که بهکاریبهینێت دواتر ئهویش وهک شتهکانى تر کۆن دهبێت».

وتیشى «پێمخۆشه کهئێستا بهکارهێنانى ئاڵتون مۆدى نهماوه، چونکه دهوڵهمهند و فهقیرى زۆر پی بهراورد دهکراو هۆیهک بوو بۆ جیاکاریی».

بهبڕواى نیاز ئێستا دوو بۆچوون لهناو خهڵکیدا سهبارهت بهبهکارهێنانى ئاڵتون ههیه، بهشێک لهخهڵکى پێیان وایه ئاڵتون هۆیهکه بۆ جیاکردنهوهى کهسى ههژارو دهوڵهمهندو بهشێکى تریش پێیان وایه ئهوانهى ئاڵتون بهکاردههێنن بهچاوێکى نامۆوه لێان دهڕوانن و بهکهسێکى دواکهتوو وهسفى دهکهن.

ئهو وتى «بهخۆشحاڵییهوه ئێستا ئهو بیرکردنهوهیه گۆڕاوه، ئهوهى ئاڵتونى زۆر بهکاربهێنێت بهدواکهتوو ناوى دهبهن».

یهکێکى تر لهو کهسانهى که هاوڕابوو لهگهڵ نیازدا، سوعاد محەمەدى تهمهن 52 ساڵ بوو، ئهو باس لهوهدهکات لهکۆندا خهڵکى بهتامهزرۆییهوه ئاڵتونیان بهکاردههێناو شتێکى باوبوو، ههموو کهس ئاواتهخوازبوو کهئاڵتون بهخۆیهوه بکات، بهڵام ئێستا بارودۆخهکه گۆڕاوهو ژنانیش وهک جاران  بهلاى ئاڵتوندا ناچن.

سوعاد وتى» لهکۆندا زۆر ئاڵتونم دهکڕى و باوو بوو، بۆ ههموو شوێنێک بهکارمدههێنا».

ئهو ژنه بهتهمهنه پاش چهندین ساڵ لهبهکارهێنانى ئاڵتونهکانى، هاتبوه دوکانێکى ئاڵتون فرۆشى، تائهو زێڕو خشڵهى چهندساڵه بهکاریهێناوه بیفرۆشێت، وهک خۆى ئاماژهى بۆ کرد، ئێستا خهڵک ئاڵتونهکانیان لهناو تاکهکانیاندا دادهنێن. «ئاڵتونى ئێستا ههر بۆ ناو تاکهو بهکارنایهت، بۆیه هاتوم بیانفرۆشم».

وتیشى»ئیمه لهکۆندا تهنیا ئاڵتون ههبوو خۆمانى پێ بڕازێنینهوه، لهکاتێکدا لهم سهردهمهدا زۆر شتى تر ههیه، کهژنان بهکاریبهێنن، بۆیه نهوهکانى ئێمه تهنانهت کهباسى ئاڵتونیان لادهکهین، گاڵتهشمان پێدهکهن».

ئهوهى له رابردودا وایکردبوو ژنان و کچان ئاڵتون و زێڕو خشڵ بهکاربهێنن، وهک تهنها هۆیهکى جوانکاریی تهماشا دهکرا، بهڵام لهئێستادا بههۆى بوونى قهیرانى دارایی و بهکارهێنانى جلوبهرگ و بابهتهکانى جوانکاریی و زیو، کهمتر گرنگى بهخشڵ و زێڕ دهدهن.

دیمهن جهلال کچێکى 16 ساڵانهو لهیهکێک لهسۆپهرمارکێتهکان کاردهکات، وتى «مانگانه نیوهى موچهکهم دهدهم بهمیکیاژ و جلوبهرگ، حهزم لهزهردو زیو نیه بۆ خۆڕازاندنهوه، زیاتر کچ بهسادهیى جوانه«.

ئهم کچه ئهوهشى روونکردهوه «کهئاڵتون تهنیا بۆ ههندێک شوێنى تایبهت جوانهو لهگهڵ ههندێک جلى تایبهت بهکاردههێنرێت و من بۆ خۆڕازاندنهوهم تهنها حهزم له میکیاژه«.

لهبارهى زیوو زهردیشهوه وتى «تهنیا شتێکى کهم جوانه، وهک دهستبهندێک یان ملوانکهیهکى ساده، حهزم لهشتى زۆر بهبریق و باو نیه«.

ئهم کچه بهپێکهنینهوه  وتیشى «من خوا ئهکا پارهم پێدهبێت، ئهوهنده نهشتهرگهرى زۆره بیکهم، پاره نایهم بهئاڵتون».

بهشێک لهکچان ئهگهرچى زیو وهک جێگرهوهى ئاڵتون تهماشادهکهن و بهکاریدههێنن، ئاوات بۆئهوهش دهخوازن کهزیویش وهک ئاڵتون مامهڵهى کڕین و فرۆشتنى پێوهبکرێت، تا ئهو زیوانهى کهکۆن بووه، بیفرۆشنهوهو دوباره زیوى نوێ بکڕنهوه.

دیه دیار تهمهن 20 ساڵ هیوایهتى بابهتى خۆڕازاندنهوهیهو  بۆ کڕینى پارچهیهک زیو هاتبوه بازاڕ، بهپێکهنینهوه وتى «ئهوه نیو کاتژمێره هاتومهته بازاڕ، سهرم کردووه بهههموو دوکانێکى بابهتى کچانهداو دنیایهک ملوانکهو بابهتى زهردم کڕیوه«.

وتیشى» خۆزگه زیویش وهک ئاڵتون کڕین و فرۆشتنى پیوهبکرایه، چونکه بڕێکى زۆر  زیوم کڕیوه، ئهگهر وابوایه زوو زوو ئهمگۆڕین بهزیوى تر».

لهبارهى ههستى خۆیهوه بۆ زیو ئهوهى باسکرد، کاتێک پارچهیهک زیو ئهکڕێت و بهکاریدێنێت، ههست بهئارامى دهکات و وتى» ئهگهر جارێک بیرم بچێت بۆ دهرهوه زیو بهکارنههێنم ئهڵێى شتێکم لێ ونبوه«.

ئومێد نورى، خاوهنى یهکێک لهدوکانى ئاڵتون فرۆشهکانى سلێمانى هێماى بۆ ئهوهکرد  لهههموو سهردهمێکدا، ئاڵتون نرخى تایبهتى خۆى ههیه، بهڵام ماوهى یهک دوو ساڵه بههۆى ئهو بارودۆخهى هاتوهته ئاراوه، فرۆشى ئاڵتونیش کهمبوهتهوه «بێگومان لهم سهردهمهدا بههۆى ئهو بارودۆخهى هاتوهته ئاراوه، خواستى کڕینى ئاڵتون به رێژهى لهسهدا 50 کهمیکردووه«.

لهبارهى کهمى خواستى هاوڵاتیان لهسهر ئاڵتون وتى «خهڵک پارهى پێ نیه، ئهگینا ههموو کهس حهزى لهئاڵتونه، ههموو ئافرهتێک که پارهى پێبێت یهکهم شت بیر لهئاڵتون دهکاتهوه«.

بهبڕواى ئومێدى دوکاندار، راسته لهئێستادا خهڵک ئیکسسواراتى زۆر بهکاردههێنێت، بهڵام ئهو بابهتانه نرخیان گرانه، بهبهراورد بهوهى کهزۆر نامێننهوه. ئهو وتى «زوو تێکئهچن و کڕین و فرۆشتنیان پیوهناکرێت»

 قهیرانى دارایی کاریگهرى تهنها لهسهر هاوڵاتیان نهکردوه، بهڵکو  ئهو کچانهى هاوسهرگیرییان دهکرد، زوو دههاتنه دوکانهکهى ئومێدو ئاڵتونیان ههڵدهگرت، بهڵام لهئێستا بهدهگمهن بوک و زاوایهک دهبینیت، ئاڵتون ههڵبگرن.

ئهو وتى «ئێستا ئهوانهى ئاڵتون دهکڕن، زیاتر خهڵکى ئاسایین، بهبهراورد بهساڵانى پێشوو کهمتر ئهو کهسانهى پرۆسهى هاوسهرگیرى دهکهن ئاڵتون ههڵدهگرن، لهساڵانى پێشتر رۆژ نهبوو بوکێک یا دوان سهردان نهکهن، بهڵام ئێستا وا نهماوه«.

ئهو قهیرانه داراییهى ههرێمى کوردستانى گرتوهتهوه، کاریگهرى تهنها لهسهر بازاڕى ئاڵتون نهکردوه بهڵکو بازاڕى زیوو زهردیشى  گرتوهتهوهو جاران کڕیارهکان لهسهر خواستى خۆیان داوایان لهدوکاندارهکانى زیو دهکرد بابهتهکانیان بۆ دروستبکات، بهڵام ئێستا خواست لهسهر دروستکردنى شتى تایبهت کهمبوهتهوه.

کاردۆخ عوسمان، یهکێکه لهو گهنجانهى کهیانزه ساڵه دوکانى زیوفرۆشى ههیه، لهبارهى کڕیارهکانیهوه ئهوهى وت زیاتر تهمهنى 12 بۆ 14 ساڵییه. وتى»جاران خهڵک دههات داواى پارچهیهکى دهکرد بۆى دروستبکهین، بهڵام لهئێستادا کهسانێکى تهمهن منداڵ دێن و تهنیا داواى دهستێک یان ملێکى ئاسایى دهکهن».

ئهو دوکاندارهى زیو رهخنهى لهبهکارهێنهرانى زیو گرت و بهوتهى ئهو، هاوڵاتیان نازانن  بهکاریبهێنن وتى »خهڵکى ئێمه لهبارهى زیوهوە زانیارییان نیه، نازانن زیویش وهک جلوبهرگ پێویستى بهپاراستن و پاککردنهوه ههیه«.

جهختی لهوهشکردهوه «خهڵک دێته لامان دهڵێن زیوهکه ئهسڵى نیه، نازانن بهئارهق یا عهتر پیس بوه و پێویستى بهخاوێنکردنهوه ههیه«.

سوعاد محەمەد، کههاتبوو ئاڵتونهکانى خۆى بفرۆشێتهوه، ئهوهى بهپهیامنێرهکەى هاوڵاتی وت «لهکۆندا تهنانهت بۆ پرسهش  ئاڵتون بهکاردههات، وهک رازاندنهوهو خۆڕێکخستن سهیر دهکرا، چونکه ئافرهت تهنیا ئاڵتونى ههبوو، بهڵام لهئێستادا  بۆ ئاههنگى بوک گواستنهوهش بهکاریبهێنیت بهکهسێکى دواکهتوو ناوت دهبهن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار