داوای سزادانی 750 دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای داد لە ئێران بڵاوی کردوە داوای سزادانی 750 دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی سێ پارێزگا کراوە و تۆمەتی زۆربەشیان تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانییە.

دەستگیرکراوانی پارێزگاکانی (مەرکەزی و ئەسفەهان و هورموزگان) تۆمەتبار کراون بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی و چالاکیی دژی دەسەڵات و هاندان بۆ ئاژاوەنانەوە و کوشتن.

بە پێی ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ دەستگیرکراوان ئەگەری سەپاندنی سزای سێدارە بۆ ژمارەیەکی بەرچاویان هەیە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریی دەدەن لەو تۆمەتانەی کە دەخرێنە پاڵ خۆپیشاندەران و گەنجان.

لە لایەکی دیکەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە تا ئێستا سێ دەستگیرکراوی کورد لە کەرەج و تاران تۆمەتی دژایەتیی لەگەڵ خودایان لە لایەن دادگاکانی ئێرانەوە بەسەردا سەپێنراوە کە دەبێتە هۆی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر ئەو دەستگیرکراوانەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار