ئەردۆغان ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە پشتیوانیی لە کورد و تیرۆر
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئیندۆنیزیاوە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کورستانی کرد ورایگەیاند؛ ئەمریکا پشتیوانیی لە کورد لە سوریا دەکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی لوتکەی (جی 20) لە ئیندۆنیزیا، لەبارەی تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ و پشتیوانیییەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: هەرلایەنێک بەناوی تێکۆشان دژی داعش پشتگیری لە پارتی یەکێتی دیموکرات(پەیەد) و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هابەشی ئەوانە.
ئەو وتیشی : داوا لە هەمو دۆست و هاوپەیمانەکانمان دەکەین پشتگیری تورکیا بکەن لە روبەڕوبونەوەی تیرۆردا.
ئەردۆغان؛ جەختی کردەوە بەردەوامدەبن لە ستراتیژی روبەڕوبونەوە و لەنابردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیەوە.
لێدوانەکانی ئەردۆغان لە کاتێکدایە، بەرپرسانی تورکیا لە دوای تەقینەوەکەی رۆژی یەکشەممە (13/11/2022) لە ئیستەنبوڵ پەکەکە و پەیەدەیان تۆمەتبارکرد بە ئەنجام دانی تەقینەوەکە، ئەو لایەنانەش رەتیانکردەوە کە پەیوەندیان بە تەقینەوەکە هەبێت.