وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق : لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە پەینی کیمیایی و رێژەی تیشکدانەوەیان پێکهێنراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتی سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە پەینی کیمیایی و رێژەی تیشکدانەوەیان پێکهێناوە و"حکومەتی نوێی عێراق گرنگی تایبەت دەدادت بە بواری کشتوکاڵ."

مەهدی سەهر نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکیدا  ئاماژەی بەوەدا، پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی نوێی عێراق وپلانیان هەیە رێژەی پاڵپشتی تۆو لە ٥٠٪ـەوە بۆ ٧٠٪ بەرز بکەنەوە.

وتیشی لە چوارچیوەی پلانی چاندنی زستانەدا هەوڵی زیادکردنی روبەری چاندن لە عێراق دەدەن و رێژەی پاڵپستی پەینی کیمیایی لە ٣٥٪ـەوە بۆ ٥٠٪ بەرز دەکەنەوە.

ئەوەشی ڕونکردەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە پەینی کیمیایی و رێژەی تیشکدانەوەیان و ئاستی کاریگەریان پێکهێناوە و وەزارەتی کشتوکاڵ چاوەڕێی وەڵامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەکەیە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، پاش لێکۆڵینەوەکانیان بۆیان دەرکەوتووە رێژەی ماددەکانی نێو پەینی کیمیایی لە عێراق ئاسایی نیە و لێکۆڵینەوەی وردتر دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار