ڤیدیۆ.. ئەمڕۆ جوانڕۆ خوێناوی کرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرباری بە سەربازگەكردنی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەكارهێنانی زەبر و زەنگی زۆر، خۆپیشاندانەكان لە شارە جیاجیاكانی ئەو بەشەی كوردستان بەردەوامە.

ئەمڕۆژ وەک هەموو ڕۆژەکانی کە خۆپیشاندانەکان بڵێسەی سەند و لە سەرجەم شارەکانی ڕۆژهەڵات خۆپیشاندان ئەنجام درا و هێزە ئەمنییەکانیش بە چەکی جۆراوجۆر و بە شێوەیەکی دڕندانە ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بوونەوە .

جوانڕۆ یەکێک بوو لەو ناوچانەی ئەمڕۆ لە سەرجەم کوچەوکۆڵانەکانی خۆپیشاندان بوو،هەروەها خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاستەوخۆ تەقەیان لێدەکراو ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە بە شێوەیەک خەڵکی ناوچەکە داوای یارمەتییان لە دانیشتوانی دەوروبەری کردو لە خەستەخانەکانیش داوای خوێن کرا.

خەڵکی جوانڕۆ داوای پاڵپشتییان کردو ڕایانگەیاند: "جوانرۆ خەریکە کۆمەڵکوژ دەکرێت"

"داوا لە هەموو ئازادیخوازەکانی ئێران بە تایبەتی پارێزگای کرمانشان دەکەین کە بۆ خاوەنداریکردن لە جوانڕۆ بڕژێنە نێو شەقامەکان و رێگە نەدەن کۆمەلکوژیەکی دیکە لە کوردستان رووبدات. ئەم یەکگرتنە کۆتایی بە جمهوری ئیسلامی دەهێنێت"

تکایە ڤیدیۆکان بۆ خوار ١٨ ساڵ نابن

 

 وتیشیان : "ئەمڕۆ جوانڕۆ شایەدی کۆمەڵکوژی بوو.

هاونیشتیمان هەستە براکەت دەکوژرێت.

ئەی گەل بۆچی دانیشتووی.

ئاگر بە ئاگر و گولە بە گولە وڵام بدەوە."

 

جوانڕۆ. دیمەنی برینداربوونی ژمارەیەک خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنیەکان لە خۆپیشاندانەکاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار