ئێران قەڵای سەربازی لەسنوورەکانی هەرێم دروستدەکات

به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى راپه‌ڕین: ئێران ٧٠٠ مەتر سنووری هەرێمی کوردستانی بەزاندووە.

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، سابر پشدهرى

کۆمارى ئسلامى ئێران بهتهنها لهسنورى قهزاى پشدهر  بهدرێژى 40 کیلۆمهتر سنورى لهگهڵ ههرێمى کوردستاندا ههیه بهڵام ماوهیهکه ئێران دهستیکردوه بهقائیمکردنى سنورهکانى و بۆ ئهو مهبهستهش  بهدرێژایی سنورهکه دهستى کردووه بهدروستکردنى قهڵاى سهربازى زۆرێک لهو قهڵا سهربازیانهشى دروستیکردوون لهبهشى ههرێمى کوردستاندان.

لهو بارهیهوه جهوههر ڕهسوڵ بهڕێوهبهرى گومرگى ڕاپهڕین به‌‌هاوڵاتی وت  «ئێران لهسنورى قهزاى پشدهر بهگشتى و مهرزى قندۆڵ و گهناو بهتایبهتى بهدرێژایی 700 مهتر تهجاوزى کردووهته سهر خاکى باشورى کوردستان و لهو  تهجاوزهشى وهزارهتى ناوخۆو دهرهوهى عێڕاقیان ئاگادارکردووهتهوه، بهڵام تاوهکو ئێستا بهفهرمى وەڵامیان نهدراوهتهوه«.

باسی لهوهش کرد لهمهرزى بازرگانى کێلێ ئێران سهرهڕاى ئهوهى  بهدرێژایی 700 مهتر هاتۆته ناو خاکى باشورى کوردستانهوه بهڵام کاتێک ویستویانه بینایهک بۆ پاسهوانى سنورى لهسهرخهتى تهماس  لهو سنوره دروستبکهن ئێران هێزێکى زۆرى ناردووته سهر سنورو ڕێگرییان کردووه لهکارکردنى شۆفڵ و ئامێرەکانیان.

بهو هۆیهشهوه مهرزهکهیان بۆماوهى  زیاتر له 12 کاتژمێر داخستووه دواتر بهههوڵى ئیدارهى پشدهرو چهند لایهنێک دهروازهکەیان کردووەتهوه، بهڵام مۆڵهتى  هەشت ڕۆژیان بۆ دیاریکردوون بۆ ئهوهى کێشه سنوریهکانیان یهکلایی بکهنهوهو لیژنهیهکى فهنى عێراق و ئێران بهێنن بۆ دیاریکردنى خاڵى سفرى مهرزى، که بریتیه لهو خاڵهى نابێت ههردولا لێی نزیک ببنهوه.

 ئهم هاتنه پێشهوهیهى ئێران لهکاتێکدایه که دوو ساڵ لهمهوبهر شاندێکی حکومهتى ههرێم بهسهرۆکایهتى ڕێباز حهملان وهزیرى دارایی  و شاندێکی کۆمارى ئیسلامى ئێران بهسهرۆکایهتى پارێزگارى ورمێ و سهرکونسوڵى ئێران لهسلێمانى بۆ بهنێودهوڵهتى کردنى مهرزهکه لێکتێگهیشتنێکى 14 خاڵییان واژۆ کرد، بهڵام نهک ههر ئهو خاڵانه جێبهجێ نهکران، بهڵکو ئهو شوێنهى بۆ کۆمهڵگاى فهرمانگهکانى مهرزهکه دهستنیشان کرابوو بڕى چوار ملیۆن دینارى لێ خهرج کرابوو، ئێران دهستى بهسهرداگرت و ئێستاش ڕێگهنادات  لهو سنوره نزیک ببنهوه.

ئهبوبهکر بایز قایمقامى پشدهر به‌‌هاوڵاتی وت کهدیارینهکردنى خاڵى سفرى مهرزى لهنێوان عێراق و ئێران گرفتى زۆرى بۆ ئهوان دروستکردووه و زۆرێک لهو شوانکارانهى چهندین ساڵه گهرمیان و کوێستان دهکهن  ئێستا ناتوانن  بچنهوه کوێستانهکانیان، ئهمه جگه لهدروستبونى خهلهلى ئهمنى لهو سنورانهدا، چونکه چهندجارێک لهو بنکه سهربازیانهى ئێران تهقه لهشوانکارهکان کراوه و ئاگادارکراونەتەوه که لهو سنورانه نزیک نهبنهوه.

قادر ڕهزگهیى ئهندامى پهرلهمانى کوردستان به‌‌هاوڵاتی وت «لهو شوێنانهى ئێران تهجاوزى کردوهتهسهر خاکى کوردستان بههى خۆى دهزانێت چونکه بهگوێرهى ڕێککهوتننامهى جهزائیر عێراق بهشێکى خاکهکهى بهئێران داوه«.

وتیشی» ههرچهنده سهدام حسێن پێش جهنگى هەشت ساڵهى لهگهڵ ئێران  ڕێککهوتننامهى جهزائیرى تاکلایەنه ههڵوهشاندهوه، بهڵام لهدواى ڕوخانى ڕژێمى بهعس ئێران بهههڕهمهکى ماوهیهکه دهستیکردووه بههاتنه ناو خاکى کوردستان و دروستکردنى بنکهى سهربازى لهسهر ئهو سنورانه بهگشتى و لهناوچه ستراتیژیهکان بهتایبهتى».

ئهو پهرلهمانتاره دهشڵێت «بهگوێرهى دهستورى عێراق دیاریکردنى سنور لهگهڵ وڵاتانى دراوسێ ئهرکى دهسهڵاته سیادیهکانى حکومهتى عێراقه، بهڵام ئێستاشى لهگهڵدابێت ههرچهنده ئێران تهجاوزى کردووه لهخاکى کوردستان بهڵام حکومهتى عێراق تائێستا هیچ  کاردانهوهیهکى نهبووه، بهوپێیهى شیعهکان لهعێراق چاوپۆشى لهو تهجاوزاتانهى کۆمارى ئیسلامى ئێران دهکهن و نایانهوێت وهها باسێک بوروژێنن».

ماوهیهک  لهمهوبهر سهرقونسوڵى ئێران لهسلێمانى سهردانى مهرزى کێلێى لهقهزاى پشدهر کردو لهکۆنگرهیهکى ڕژنامهوانیدا لهوهڵامی پرسیاری پهیامنێرى هاوڵاتی لهبارهى سنوربهزاندنى ئێرانهوه ڕایگهیاند «ئهو شوێنهى لێوهى هاتونهته پێشهوه ئهوان بهخاکى خۆیانى دهزانن و چهندین ساڵه داوایان نهکردۆتهوه، بۆیه ئێستا مافى خۆیانە ههرچۆنێک  مامهڵهى پێوهبکهن«.

وتیشى « ئهگهر عێراق پێی وایه خاکى ئهوانمان بهزاندووه بابفهرمون لیژنهیهکى فهنى لهههردولا بهێنن و خاڵى سفرى مهرزى دیاریبکهن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار