نوسراوێکى فه‌رمی داواده‌کات ده‌رمان به‌بێ پشکنین له‌ ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ بهێنرێته‌ هەرێم

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

بهپێى نوسراوێکى فهرمى بەڕێوهبهرایهتى کۆنتڕۆڵکردنى هێنان و دروستکردنى ئامێرو پێداویستى پزیشکى لهکوردستان، داوا لە مەرزای ئیبراهیم خەلەل دەکات ریگە نەگرێت لە هەندێک دەرمان و داوادەکات به‌بێ پشکنین رێگه‌ى پێدەدرێت بێته‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌.

لهنوسراوه فهرمیهکهدا هاتووه که «بۆ ئاگاداریتان ئهو دهرمانانه پشکنین و کڕین و فرۆشتنیان لهسهر نیه بههیچ شێوهیهک، تهنها بۆ نهخۆشخانهکانى سهر بهوهزارهتى تهندروستیه، بۆ ئاگاداریتان دهبێت ئهو دهرمانانه بههۆیهکانى ساردکهرهوه بگوازرێنهوه، ئهم رێگهپێدانه تهنها بۆ ماوهى (30) رۆژه لهبهروارى دهرچونى ئهم نوسراوه، بفهرمون بۆ تێڕوانین».

نوسراوەکە واژۆى دکتۆر (گۆران عبۆ میرزا)ى لهسهرهو بۆ بهڕێوهبهرایهتى گشتى گومرگ ب/ رێگهپێدان، که باس لهڕێگهدان بهههندێ دهرمان دهکات که بهبێ پشکنین رێگهى پێبدرێت بێته ههرێمى کوردستانهوه.

لهنوسراوهکهدا ئهوه هاتووه «دوابهدواى نوسراومان ژماره(1/13/7664) لهبهروارى 4/6/2018 لهسهر داواکارى کۆمپانیاى (Active Remedy) بهنوسراویان ژماره (521) لهبهروارى 4/6/2018 بهپێى فهرمانى وهزاریمان ژماره (6730) لهبهروارى 17/9/2013و ئاماژه بهبڕیارى لیژنهى رێگهپێدان رهزامهندى وهرگیراوه لهسهر هێنانه ژورهوهى ئهو دهرمانانهى که لهلیستى هاوپێچدا هاتوون».

هاوکات، تێبینیهکیش لهنوسراوهکهدا ئاماژهى پێدراوه که «ئهم رێگهپێدانه دهبێت بههاوکارى ئاسایش و گومرگ و بنکهى تهندروستى لهخاڵى سنورى (ئیبراهیم خهلیل)هوه ئهنجامبدرێت. هاوپێچ لیستى دهرمان (مۆرکراو).

هاوڵاتی زۆر ههوڵیدا بهرپرسانى وهزارهتى تهندروستى لیستى هاوپێچى دهرمانهکان ئاشکرابکهن، بهڵام باسیان لهوهکرد کهههندێ دهرمانى «تایبهتن».

بهڕێوهبهرى کوالێتى کۆنتڕۆڵى درمان و پێداویستى پزیشکى، کهواژۆى لهسهر ئهو نوسراوه کردووه بۆ یهکهمجار ئهوه ئاشکرادهکات که لهسهدا پێنجى دهرمان کهدێته کوردستانهوه پشکنینى بۆ ناکرێت و نوسراوهکهش بهیاسایى وهسفدهکات.

دکتۆر گۆران عبۆ میرزا، بهڕێوهبهرى کوالێتى کۆنتڕۆڵى دهرمان و پێداویستى پزیشکى، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئهوه ئهو دهرمانانهیه که کۆنوسى لیژنهى پێ دهڵێن، لیژنهیهکى باڵاى دهرمان ههیه ئهو دهرمانانهى که لهبازاڕدا نیه ئیعتماد دهکهینهسهر بڕیارى ئهو لیژنهیه، چونکه ههندێ دهرمان ههیه ئێمه پێمان پشکنین ناکرێت».

وتیشى «هیچ تاقیگهیهک نیه ههموو دهرمانێک پشکنینى بۆ بکات، لهوانهشه پێمان پشکنین بکرێت، بهڵام زۆر دهرمان ههیه پشکنینى بۆ ناکهین و لیژنه باڵاکه بڕیار بدات».

بهڕێوهبهرى کوالێتى کۆنتڕۆڵى دهرمان، حهختى لهوهشکردهوه که بهشێک له دهرمانهکان بۆ ئهوهى بهزوترین کات بگاته دهست نهخۆشخانهکان پشکنینى بۆ ناکهن، وتیشى «ئهگهر ئهو دهرمانه دوابکهوێت دهبێته هۆى مردنى نهخۆشهکان، ئێمه سهدا پێنجى دهرمانمان پێ پشکنین ناکرێت بهههر هۆیهک بێت، ئهوهش بۆ نهخۆشخانه حکومیهکانهو رێگهى پێدهدرێت و نوسراو لاى وهزارهتى تهندروستى دهکرێت و ئهوکات ئێمهش رێگهى پێدهدهین و نوسراوهکه یاساییه«.

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى جهختلهوه دهکاتهوه که بهشێک لهو دهرمانانهى دێنه کوردستانهوه لیژنهى باڵاى دهرمان لهوهزارهتى تهندروستى بڕیارى لهسهر دهدات و پشکنینى بۆ ناکرێت «ئهوهش ههندێک جار نهک ههموو کاتێک».

خاڵس قادر، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى، لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتی وت»ههندێک دهرمان که پێویستن عادهتهن دواى ئهوهى داوا دهکرێت که داخڵ کرا دواتر دهچن پشکنینى بۆ دهکهن، نهک لهکاتى داخڵبونى نمونهى لێوهربگرێت و پشکنینى بۆ بکرێت، کۆمهڵێک دیکۆمێنت و سهرچاوهکه لهشوێنى سهرچاوهکهو ئهو دهرمانانهش دهرمانى تایبهتن».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه که بهرگرى لهو نوسراوه دهکات و وتى «لیژنهیهک ههیه بڕیار دهدات پێویست بهوه ناکات پشکنینى بۆ بکرێت، خهڵکى ئاسایى لێى تێناگات، ئهگهر کوالێتى کۆنتڕۆڵ وتى ئهو دهرمانه سهلامهته ئهوه گرنگه، دهکرێت ههندێ دهرمان پشکنینى بۆ نهکرێت وهکو دهرمانى شێرپهنجه یان دهرمانهکه کهمیهتى زۆر کهمهو پشکنینى بۆ ناکرێت».

لهماوهى چهند رۆژى رابردوودا وهزارهتى تهندروستى ئهوهى راگهیاند کهچهند کهسێکیان دهستگیرکردووه که دهرمانیان بهشێوهى (قاچاغ) هێناوهته کوردستان و فرۆشتویانهتهوه به هاوڵاتیان. 

لهمبارەیهوه  وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى، ئاماژهى بهوهشکرد دهستگیرکردنى ئهو کهسانهى قاچاغچی دهرمانن و بهنایاسایى بێت و دهرمانهکانیان لهلیستى دهرمانى وهزارهتى تهندروستى نهبێت لیژنهیهک لهوهزارهتى ناوخۆو تهندروستى ههیه کهئهو کهسانه دهستگیردهکهن، وتیشی «لیژنهیهکمان ههیه دهبێت ئهو لیژنهیه بڕیارى لهسهربدات و مافى ئهوهشیان  ههیه دهست بهسهر ئهو دهرمانانهدا بگرن و به قاچاغى بزانن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار