له‌سه‌ر بۆردوومانه‌کان، عێراق به‌توندی هێرشده‌کاته‌ سه‌ر ئێران و تورکیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، "هەڵوێستى تاکڕەویى دوژمنکارانە و دنەدەر" جا لەلایەن کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە بێت یان تورکیا، لە بەرژەوەندیى پەیوەندى هاوبەشی نێوانیاندا نییە. هۆشداریش دەدات بۆردوومانەکانی ئەو دوو وڵاتە، هەوڵەکانى بنبڕکردنى تیرۆر لە ناوچەکە پەرت دەکات و ئەوەش "لە بەرژەوەندى هیچکام" لە لایەنەکانى ناوچەکە نییە.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق بە ئاژانسى فرانس پرێسی راگەیاند: بۆردوومانەکانى ئێران و تورکیا هەوڵەکانى بنبڕکردنى تیرۆر پەرت دەکات لەسەر ئاستى ناوچەکە و هەوڵەکان لە کارى لەپێشینەى دیکەدا بە فیڕۆدەچن، کە لە بەرژەوەندیى هیچ کام لە لایەنەکانى ناوچەکە نییە و ئاستى گرژى ناوچەکە بەرزدەکاتەوە، هەروەها کاریگەریى دەبێت لەسەر سرووشتى کارلێکى پەیوەندى نێوان ئێران و تورکیا لەگەڵ عێراق.

ئەحمەد سەحاف گوتیشى: "ئێمە لە وەزارەتى دەرەوە پێمانوایە کە هەڵوێستى تاکڕەوى دوژمنکارانە و دنەدەر کە لە کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە بێت یان لەلایەن تورکیاوە لە بەرژەوەندى پەیوەندى هاوبەشی نێوانمان نییە، ئەوە جگە لەوەى کە ئاوێنەى تێڕوانینێکى ئاشتەوایی نابێت، کە خزمەتى هەموو لایەک بکات لەسەر بنەماى رێزگرتنى دراوسێیەتى و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان." 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار