به‌رپرسێكی ئه‌منی ئۆكرانی: دوو راوێژكاری سه‌ربازی ئێرانی له كریمیا كوژران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رپرسێكی ئه‌منی ئۆكرانی كوژرانی دوو راوێژكاری سه‌ربازی ئێرانی له هه‌رێمی كریمیا راگه‌یاند و دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و ئێرانیانه به ئامانج ده‌گرین كه دێنه ناو خاكی ئۆكرانیا.
ئۆلێكسی دانیلۆڤ سكرتێری ئاسایشی نیشتمانی و به‌رگری ئۆكرانیا به رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی راگه‌یاند، دوو راوێژكاری ئێرانی له هه‌رێمی كریمیا له رێگه‌ی بۆردومانه‌وه كوژران، كه بۆ هاوكاری سوپای رووسیا و چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی (شاهد 136)ـی ئێرانی له‌وێ بوون.
له‌مباره‌یه‌وه هیچ به‌رپرسێكی ئێرانی ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ش ژماره‌ی كوژراوه ئێرانییه‌كانی ناو ئۆكرانیا تا ئێستا ئاشكرانه‌كراوه.
پێشتریش راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسرائیل بڵاویان كردبووه‌وه، كه 10 راوێژكاری سه‌ربازی ئێرانی له ئاكامی بۆردومانه‌كانی سوپای ئۆكرانیا كوژراون.
دانیلۆڤ به رۆژنامه‌ی گاردیانی راگه‌یاندووه، "ناكرێت له شوێنێك بیت، كه بۆت نییه له‌وێ بیت". گوتیشی: ئه‌وان ئاسایشی ئۆكرانیایان وێرانكردووه، بۆیه ده‌بێت بیانكوژین".
له‌سه‌ره‌تادا ئێرانییه‌كان ره‌تی ئه‌وه‌یان كرده‌وه، كه درۆنیان به رووسیا دابێت، پێشتر تاران ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، درۆنی بچووكیان پێش هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئۆكرانیا داوه‌ته مۆسكۆ.
هه‌روه‌ها تاران ره‌تی ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه راوێژكاری سه‌ربازییان ناردبێته رووسیا، دانیلۆڤ له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "ئێرانییه‌كان به‌رده‌وامن له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه درۆنیان به رووسه‌كان داوه، ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌كات، هه‌موو شتێك له داهاتوو ئاشكراده‌بێت".
ده‌شڵێت: "گومانده‌كرێت تاران مووشه‌كی بالیستیشی به رووسیا دابێت".