بە سەدان خۆپیشاندەر لە رۆژهەڵات و ئێران بەهۆی چەکی ساچمە چاویان لەدەست دەدەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەیەک لە پزیشکانی پسپۆڕی چاو لە ئێران بە بەیاننامەیەک هۆشدارییان داوە لەبەکار‌هێنانی چەکی ساچمەیی دژی خۆپیشاندەران و بە پێی ئامارەکانیش نزیکە 600 کەس چاویان روبەڕوی زیانی زۆر بوەتەوە.

270 پزیشک و پسپۆڕی چاو لە ئێران هۆشداراییان داوە بەهۆی بەکارهێنانی چەکی ساچمەیی زیانی زۆر بەو کەسانە گەیشتوە کە هێزە ئەمنییەکان بەو جۆرە چەکە تەقەیان لێکردون و تا ئێستا نزیکەی 580 کەس یان چاو یان هەردوچاویان لەدەستداوە.

هەروەها 140 پزیشکی پسپۆڕی چاو لە نامەیەکدا ئەو ئەنجومەنی پزیشکانی چاو لە ئێران ئاشکرایان کردوە ژمارەیەک زۆر لە گەنجان و لاوان بە چەکی ساچمەیی چاویان پێکراوە و ئاستی زیانەکانی ئەو چەکەش بەڕادەیەکە کە لە زۆر حاڵەتدا ناچار بە دەرهێنانی ئەو چاوانە بون کە بەرکەوتەی چەکی ساچمەیی بون.

هاوکات پێشتر نەخۆشانەی فاڕابی کە تایبەتە چاو ئاشکرای کردبو کە 400 کەس بەهۆی چەکی ساچمەی یان چاوێک و لە هەندێک حاڵەتیشدا هەردووچاویان لەدەستداوە.

جێگەی باسە چەکی ساچمەیی هەر گولـلەیەکی زیاتر لە 100 ساچمە لەخۆی دەگرێت و هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش بۆ هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران ئەو چەکە مەترسیدارە بەکاردەهێنن.

تکایە وێنەکان کەمێک هەستیارن ئاگادار بن

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار