١٠٤ کورد لە رۆژهەڵات و ئێران کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە تاوەکو ئێستا کە ١٦ی ئەیلولی ئەمساڵ بەهۆی کوشتنی ژینا ئەمینی کچە کوردی شاری سەقز لە تارانی پایەختی ئێران ئێرانەوە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە کوژرا، ١٠٤ کورد کوژراون.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئاماری کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە بە گشتی تاوەکو ئێستا ١٠٤ هاوڵاتی کورد کوژراون کە ١١ منداڵیان تێدایە. بەگوێرەی ئامارەکە، ٤٢ کەس لە ورمێ، ٣٤ کەس لە سنە، ٢٠ کەس لە کرمانشان، کەسێک لە ئیلام، پێنج کەس لە تاران، کەسێک لە خوراسانی باکور، کەسێک لە قەزوین و کەسێکیش لە کەرەج کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی ئێران باس لە کوژرانی ٤٢٠ کەس لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و دەڵێن، نزیکەی ٢٠ هەزار کەسیش دەستگیرکراون.

دوێنێ ٢٥ی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ و کوشتنی هاوڵاتیان لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتەوە بە شێوەیەکی نائاسی کۆبووە. زۆربەی دەوڵەتانی بەشدار لە کۆبونەوەکە، داواین کرد، کۆمیتەیەکی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکان و کوشتنی هاوڵاتیان پێکبهێنرێت، بەڵام چەند وڵاتێک پشتگیریان لە ئێران کرد و دەست پێکردنی لێکۆلینەوەیان لە دۆخی ئێران رەت کردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار