بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە حەسەکە کرایە ئامانج

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شاروچکەی شەدادی سەر بە حەسەکە کرایە ئامانج و باس لەوە دەکرێت، ئێران لە پشت هێرشەکەوە بێت.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، ئەمڕۆ 26ی تشرینی دووەم، ئاماژەی بەوەکرد، دوێنێ ئێوارە، بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە شاروچەکی شەدای سەر بە کانتۆنی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان رووبەرووی هێرشی مووشەکی بووەتەوە.

مەرسەدی سوری دەڵێت، دوو مووشەک ئاڕاستەی بارەگاکە کراوە، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. باسی ئەوەش دەکات، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانیان، دەرکەوتووە، بە ئەگەرێکی زۆر، میلیشیاکانی سەر بە ئێران، هێرشەکەیان ئەنجام دابێت. لەگەڵ زیادبوونی، هێرشەکانی تورکیا و ئێران لە ناوچەکەدا، مەترسی لەسەر کارمەند و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا زیادی کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا کە دوو رۆژ لەمەوبەر لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بڵاویکردبووەوە، وێڕای ئەوەی داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکان کردبوو، ئاماژەی بەوەش دابوو کە هێرشەکان مەترسی جددی لەسەر کارمەند و هێزەکانیان لە ناوچەکەدا دروست دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار