لە 10 مانگدا دوو ملیۆن ئێرانی چونەتە تورکیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تورکیا ئاشکرای دەکات لە 10 مانگدا زیاتر لە دو ملیۆن گەشتیاری ئێرانی رویان لەو وڵاتە کردوە.

بە پێی ئامارەکانی ناوەندی کەلتور و گەشتیاریی تورکیا تەنها لە یەک مانگدا 186 هەزر کەس لە ئێرانەوە رویان لەو وڵاتە کردوە و بە گشتی لە 10 مانگدا دو ملیۆن 30 هەزار گەشتیاری هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانی سەردانی تورکیایان کردوە.

تورکیا رونی کردوەتەوە ژمارەی گەشتیارانی ئێران بەراورد بە ساڵی رابردو دو هێندە و نیو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. ناوەندی کەلتور و گەشتیاریی تورکیا ئاماژەی بەوە کردوە بە گشتی لە 10 مانگی ئەمساڵدا 40 ملیۆن گەشتیاری بیانی رویان لە وڵاتەکەی کردوە.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردوەتەوە زۆربەی گەشتیارانی ئێران بە مەبەستی کڕینی کاڵا و کەلوپەل رویان لەو وڵاتە کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار