سودانی : پێویستە رەشنوسی بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ بە خێرایی ئامادەبکرێت و رەوانەی پەرلەمان بکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محه‌ممه‌د شیاع سودانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی کرد و داوایکرد بە زووترین کات پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت. دەشڵێت، "بودجەی ساڵی داهاتوو کار بۆ رووبەڕووبوونەوەی بێکاری و کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری دەکات."

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی ئاساییان لەسەر گفتوگۆکردن لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ی داهاتوو رێکخست.

لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی دەڵێت: "پێویستە ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه، به‌زووترین كات تەواو بکرێت و پێشكێشی پەرلەمان بکرێت تاوەکو به‌بێ دواكه‌وتن بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه"‌. 

سوودانی ئه‌وه‌شی گوتووە کە "كاره‌ له‌پێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت ‌بریتین له نەهێشتنی بێكاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری، رووبه‌ربووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌بواری ئابوورییدا". 

باس لەوەشکراوە، بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پێکدێت لە پڕۆژەی ژێرخانی ئابوری و چەندین پرۆژەی دیکە، کە کار بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی گونجای ئابوری ناوخۆی دەکات، ئەمەش لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەی وزاری کابینەی حکومەتی ئێستای عێراق و پێشەکەش کردنی خزمەتگوزاری و دروستکردنی جیاوازی لەوەی بەدەست هاوڵاتیانی عێراق دەگات، لە کەرتە ئابورییە جۆراوجۆرەکان.

جێگەیباسە بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی، پێویستە تاوەکو 15ی مانگی 10 هەموو ساڵێک پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار