دوایین راپرسی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا: کورسیەکەی ئەردۆغان لەق بووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی دوایین راپرسی کە لەلایەن، یەکێک لە گەورەترین و متمانەپێکراوترین کۆمپانیاکانەوە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە ئەنجامدراوە، ئۆپۆزسیۆن چوار خاڵ لەپێش دەسەڵاتەوەیە.

کۆمپانیای (ORC)ی لێکۆلینەوە و راپرسیەکان کە زۆر جار پێشبینی و راپرسیەکانی راست دەردەچن، راپرسیەکی لەبارەی رێژەی دەنگی پارتە سیاسیەکانی تورکیا ئەنجامداوە. راپرسیەکە کە ئەمڕۆ 26ی تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە و لەنێوان ١٨ – ٢٣ مانگدا، لە ٤٥ پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان ئەنجامدراوە و رای چوار هەزار و ٢٨٠ هاوڵاتی تورکیا وەرگیڕاوە.

بەگوێرەی راپرسیەکە رێژەی دەنگی پارتە سیاسیەکان بەم شێوەیەیە:

پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ٣١.١٪

پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ٢٤.٢٪

پارتی باش ١٧.٨٪

پارتی دیموکراتی گەلان ٧.٤٪

پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست ٦.٨٪

پارتی دوارۆژ ٢.٧٪

پارتی دەڤا ٢.٣٪ لە ئێستادا، سێ هاوپەیمانی بەهێز لە تورکیا پێکهێنراون کە بریتیە لە، هاوپەیمانی کۆمار (ئاکەپە – مەهەپە)، هاوپەیمانی گەل (جەهەپە، پارتی باش، سەعادەت، دوارۆژ و دەڤا و دیموکرات) و هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان (هەدەپە و شەش پارتی چەپ و کۆمۆنیست).

بەگوێرەی ئەنجامی راپرسی کۆمپانیای (ORC)، هاوپەیمانی کۆمار (ئاکەپە – مەهەپە) ٣٧.٩٪ و هاوپەیمانی گەل (جەهەپە، پارتی باش، سەعادەت، دوارۆژ و دەڤا و دیموکرات) ٤٢.٠٪ی رێژەی دەنگەکان بەدەست دەهێنن و بەم پێیە، بە چوار خاڵ، ئۆپۆزسیۆن بەڕەی دەسەڵات لەژێر پێی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەردەهێنێت.

هەروەها دەنگی هەدەپەش کە بەگوێرەی راپرسیەکان لەنێوان ٧٪ و ١٠٪یە، ئەگەر هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و پەرلەمانیدا کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا بکرێن، دەنگ بە کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری بدات، هاوکێشەیە بە تەواوی لە بەرژەوەندی ئۆپۆزسیۆن یەکلایی دەکاتەوە و کۆتایی بە دەسەڵاتی ٢٠ ساڵە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) دەهێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار