چاودێرێك: پەرلەمان ئیدانەی دەستدرێژییەكانی بۆسەر خاكی عێراق نەكردووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چاودێرێك: پەرلەمان ئیدانەی دەستدرێژییەكانی بۆسەر خاكی عیراق نەكردووە.
نزار حەیدەر چاودێری سیاسی لەلێدوانێكدا ووتی: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەدواین كۆبونەوەیدا شكستی هێنا بۆ ئیدانەكردنی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی ئێران و توركیا بۆ سەر سەروەریی خاكی عیراق بەهۆی ئەوەی پەرلەمان دابەشبووە بەرامبەر ئەو دەست درێژییانە.
روونیكردەوە: بەشێك لەپەرلەمانتارانی عیراق ئیدانەی دەستدرێژییەكانی ئێران دەكەن و بیانوو دەهێننەوە بۆ دەستدرێژییەكانی توركیا و بەشەكەی دیكەشیان بەپێچەوانەوە و هەمووان كۆك نەبوون سەرباری ئەوەی هەموو ئەوانە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری عیراق.
ئەو چاودێرە سیاسیە وتیشی: لاوازی هەڵوێستی ڕەسمی عیراق بەدیاری كراوی هەڵوێستی پەرلەمان دەبێتە هۆی لاوازبوونی هەڵوێستی عیراق بەرامبەر ئەو وڵاتانە و ئەوە هاندەر دەبێت بۆ ئەنجامدانی دەستدرێژی زیاتر لەئایندە و لەدەستدانی هەلی ئیدانە و ڕەتكردنەوەی ئەو هێرشانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.