دانوستانی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی بودجە دەستپێدەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەمرۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد و بڕیارە لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023 گفتوگۆ و دانوستان بكرێت.
لەوبارەیەوە فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا ووتی: ئەمە یەكەم سەردانە و زۆر گرنگە و تێیدا قسە لەسەر بۆچوونی حكومەتەكانی بەغدا و هەولێر لەبارەی ناوەڕۆكی رەشنووسی بودجەی گشتی ساڵی 2023 دەكرێت.
وتیشی: یەكەم كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەغدا دەبێت.
ئەم سەردانەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكەم كۆبوونەوە دەبێت لەگەڵ شاندی حكومەتی نوێی عیراق دوای پێكهێنانی لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی و هەردوولا چەندین جار جەختیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان كردووەتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار