ته‌واوى به‌رهه‌مه‌کانى چیرۆک‌نووس و رۆمانوس گه‌لاوێژ چاپده‌کرێته‌وه ده‌درێته سه‌رجه‌م کتێبخانه‌کان
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رێوه‌به‌رى وێب سایتى گه‌لاوێژ ئاماژه به‌وه ده‌دات سه‌رجه‌م کتێبه‌کانى گه‌لاوێژ چاپده‌کرێنه‌وه‌و ده‌درێنه کتێبخانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و که‌رکوکو به‌غدا، ئه‌وه‌شده‌خه‌نه‌روو له‌رێگه‌ى ئۆنلاینیشه‌وه بڵاویده‌که‌نه‌وه تا بگاته هه‌موو که‌سێک.
خاتوو گه‌لاوێژ، خێزانى کۆچکردوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و دایکى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌و یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ى که ده‌یان کتێبى لبوارى فکرى و سیاسى و ئه‌ده‌بیدا هه‌یه.
ژینۆ عه‌بدوڵا، به‌ڕێوبه‌رى وێب سایتى گه‌لاوێژ، له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" وێب سایتى گه‌لاوێژ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندن وکردنه‌وه‌ى به‌ڕووى بینه‌ران وخوێنه‌راندا به‌پێویستى زانیوه به‌رهه‌مه‌کانى چیرۆک‌نووس وڕۆمانووس گه‌لاوێژ بۆ جارێکى تر چاپ بکرێنه‌وه به‌وپێیه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مانه ئێستا له‌کتێبخانه‌کانداده‌ست ناکه‌ون وخوێندنه‌وه‌شیان گرنگییه‌کى زۆرى فیکرى وسیاسى هه‌یه وناکرێت پشتگوێ بخرێت".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، هه‌ر بۆیه داواکه‌رییه‌که‌ى ستافى وێب سایت به‌هه‌ند وه‌رگیراو له‌ماوه‌یه‌کى دیاریکراودا بیست و یه‌ک کتێب له‌به‌رهه‌مه‌کانى نووسه‌ر به‌تیراژى هه‌زار دانه چاپ کراوه‌ته‌وه.
وتیشى" ئه‌م به‌رهه‌مانه، خۆیان له‌چیرۆک و ڕۆمان و نۆڤلێت و یاده‌وه‌رى و یاداشت و ئه‌ده‌بیاتى منداڵان و وه‌رگێڕاندا ده‌بینێته‌وه،چه‌ندین شێواز و ته‌کنیکى هونه‌رى و ده‌ربڕینى وفیکرى له‌خۆ ده‌گرێت .سه‌رجه‌میشیان له‌نێو ڕێبازى ڕیاڵیزمى شۆڕشگێڕى وسۆشیاڵیزمى وڕه‌خنه‌یى وبابه‌تیدا ده‌سووڕێنه‌وه".
هاوکات، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه به هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوبه‌رى دیوانى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، یه‌که‌مجار به‌سه‌ر هه‌ر 90 کتێبخانه‌که‌کانى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان و شارى که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان و شارى به‌غدا و دواتر کتێبخانه‌ى سه‌رجه‌م زانکۆ‌و په‌یمانگاکانى هه‌رێمى کوردستان دابه‌ش ده‌کرێت و پاشان ده‌زگاو ناوه‌نده ڕ‌ۆشنبیرى و ڕووناکبیرى و توێژه‌ران به بێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش ده‌کرێن.هه‌روه‌ک له به‌رنامه‌شدایه به‌سه‌ر کتێبخانه‌و زانکۆکانى کوردستانى خۆرهه‌ڵات و ڕۆژئاواشدا دابه‌ش بکرێت.
له‌لاى خۆیه‌وه دکتۆر نیان نه‌وشیروان فواد مه‌ستى، به‌ڕێوبه‌رى نووسینى وێب سایتى (galawezh.com) وتى" نووسه‌ر،گه‌لاوێژ، ته‌واو ڕێبازه فه‌لسه‌فییه‌که‌ى جۆن لۆک وده‌یڤد هیومى به‌نێو ئه‌زموونگه‌رایى جێبه‌جێ کردووه که‌ئه‌م ڕێبازه پشت به‌ڕه‌هه‌نده هه‌ستییه‌کان ده‌به‌ستێت ولێره‌شه‌وه گه‌لاوێژ خۆى ده‌بێته به‌شێک ئه‌زموونى ئه‌زموونگه‌رایى .ئامانجه‌که‌شى بریتیه له‌وه‌ى که‌چۆن ئه‌زموون له‌ئه‌زموونگه‌رایى جودا بکاته‌وه وله‌برى ئه‌وه‌ى پشت به‌ئه‌زموونه ده‌ره‌کییه پێش وه‌خته‌کان ببه‌ستێت ئه‌وا خۆی،له‌ڕێگه‌ى هه‌سته‌کانه‌وه، ده‌بێته ئه‌زموون بۆ ئه‌وانى تر".