سوریا مەرجەکانی بۆ دانوستان لەگەڵ تورکیا ئاشکرا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوریا دوو مەرج دادەنێت بۆ دەستپێکردنی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئەنکەرە و داوا دەکات سوپای تورکیا چەکدارانی لە خاکی وڵاتەکەی بکشێتەوە.

پیێر مەرجان، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی سوریا بە ماڵپەڕێکی تورکی راگەیاندوە؛ ئەگەر هەیە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا ئاسایی ببێتەوە بۆیە پێیوستە تورکیا هەنگاوی ئەرێنی بنێت.

مەرجان دو مەرجی دیاریکردوە، بۆ ئاسایی بونەوە پەیوەندییەکانی دیمەش و ئەنکەرە و وتویەتی: یەکەم پێویستە تورکیا قبوڵی بکات کە پشتیوانی دارایی پێشکەشی گروپە تیرۆرستییەکان کردوە و راهێنانی سەربازی پێداون و بەهاوکاری ئەو گروپانە خاکی سوریای داگیرکردوە. مەرجی دوەمیش؛ پێیوستە ئامادەیی خۆی بۆ کشانەوە لە خاکی سوریا نیشان بدات.

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی سوریا وتوشیەتی، لە ئێستادا پەیوەندی لە نێوان دەزگا هەواڵگرییەکانی هەردو وڵاتدا بەردەوامە و دەستپێکردنی پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانیشی گرێداوە بە هەڵوێستەکانی تورکیا، دەربارەی نیەتی کشانەوە لە ناو خاکی سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار