لە ١٠ رۆژی هێرشەکانی سەر رۆژئاوا ٢٣ هاوڵاتی مەدەنی و شەڕڤان شەهید بوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ئەنجامی هێرشی ١٠ رۆژی رابردووی دەوڵەتی تورکیادا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، ٢٣ هاوڵاتی مەدەنی و شەڕڤان شەهید بوون.

ئاژانسی هاوارنیوزی نزیک لە خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماری ١٠ رۆژی هێرشەکانی تورکیای بۆسەر خاکی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکە، دەوڵەتی تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی، درۆن و چەکی قورس خاکی رۆژئاوای بۆردومان و تۆپباران کردووە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، لە ١٠ رۆژی رابردوودا ١٣ هاوڵاتی مەدەنی، ١٩ شەڕڤانی هەسەدە و ئەندامێکی هێزەکانی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوون. ١٣ هاوڵاتی مەدەنی کە سێ کەسیان منداڵان و حەوت شەڕڤان و دوو ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ بریندار بوون. باسی ئەوەش کراوە کە دەوڵەتی تورکیا لە هێرشەکانی بۆسەر ناوچەی عەفرین بۆمبی فسفۆڕی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.

هەروەها قۆتابخانەیەک لە کۆبانێ، دوو نەخۆشخانە لە کۆبانێ و قامشلۆ بۆردومانکران. بەوهۆیەوە ٢٣٥ قۆتابخانە و خوێندنگا داخراون و ٢١ هەزار و ٨٤٣ قۆتابی و خوێندکا لە پرۆسەی خوێندن بێبەش بوون.

هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان کاتژمێر ١٢:٠٠ی رۆژی ١٩ی تشرینی دووەم دەستی پێکرد. تورکیا لە هێرشەکانیدا جیاواز لە جارانی پێشوو، ژیرخانی ئابوری و خزمەتگوزاری رۆژئاوای کوردستانی کردە ئامانج و هێرشەکان تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار