سودانی دوای گەڕانەوەی بۆ بەغدا: لەئێران گفتوگۆی جددیمان كرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەئكیدیكردەوە كە لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ ئێران گفتوگۆی جددییان كردووە، كە ئەمڕۆ كۆتایی بە سەردانەكەی هێناو گەڕایەوە بۆ بەغداد.
سودانی لە تویتێكدا دەڵێت: سەردانەكەمان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتایی پێهێنا و لەوێ بە سەرۆكایەتی سەید عەلی خامنەیی گفتوگۆی جددیمان لەگەڵ سەركردایەتی كرد.
وتیشی: ئێمە چاوەرێی هاوكاری دوولایەنە دەكەین بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بڕۆین لەگەڵ ئاسایش و ئابووری و كلتور و گەشتوگوزاری ئایینی.
ئەمرۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دوای ئەوەی سەردانێكی فەرمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدا گەڕایەوە بەغداد.
بابهتی پهیوهندیدار