ئیسرائیل: مانۆڕی هاوبەشمان لەگەڵ ئەمریکا بۆ بەرەنگاربونەوەی ئێرانە

هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند؛ مانۆڕی هاوبەشی وڵاتەکەی و ئەمریکا بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە لە ناوچەکە.

یائیر لاپید، سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیسرائیل رایگەیاند؛ لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای وڵاتەکەی و سوپای ئەمریکا بۆ مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی کۆبوەتەوە و بەشێک لە ئامانجی مانۆڕەکەش بەرەنگاربونەوی ئێرانە.

لاپید جەختی لەوە کردوەتەوە ئەمریکا پابەندە بەوەی کە لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێک بۆسەر ئیسرائیل بەرگریی لە وڵاتەکە بکات.

دو رۆژە ئیسرائیل و ئەمریکا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان لە دەریای ناوەڕاست دەست پێکردوە و بە وتەی ئەڤیڤ کوخاڤی،سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسڕائیل مانۆڕەکە ئامادەکارییە بۆ بەرەنگاربونەوە ئەگەری هێرشەکانی ئێران و چەکدارانی سەر بەو وڵاتە لە ناوچەکە.

ناوەندی فەرماندەیی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا رایگەیاندوە یەکێک لە ئامانجە سەرکییەکانی ئەو مانۆڕە هاوبەشە بەرەنگاربونەوە هێرشی موشەکییە لە ناوچەکەدا.

ئێران دەیان جار هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی موشەکیی لە دژی ئیسرائیل کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار