ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: دەسەڵاتی تورکیا ناسنامەی بۆ ئاوارە سوریەکان دروست کردووە بۆئەوە دەنگی پێبدەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتیانی سوریا لە تورکیا بوونەتە جێی مشتومڕی لایەنە سیاسیەکان و بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، زیاتر لە ١٢٠ هەزار هاوڵاتی سوریا دەتوانن لە تورکیا دەنگ بدەن.

پرسی ئەو هاوڵاتیانەی سوریا کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیانەوە، پەنایان بۆ تورکیا بردووە، زۆرجار دەبێتە هۆی مشتومڕ لە سیاسەتدا. ئۆپۆزسیۆن باسی ئەوە دەکات کە دەسەڵات ناسنامەی بۆ ئاوارەکانی سوریا دەرکردووە و ئەوانیش دەنگ بە دەسەڵات دەدەن.

ئومێد ئۆزداغ سەرۆکی پارتی زافەر بانگەشەی ئەوەی کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە سوریەکان ناوەکانیان گۆڕیوە و دەنگ بە دەسەڵات دەدەن

عەلی ماهیر باساریر، پەرلەمانتاری جەهەپەش دەڵێت"کۆی گشتی ئەو کەسە سوریانەن کە دەتوانن لە تورکیا دەنگ بدەن، ١٥٣ هەزار و ٦٧٧ کەسە."

بەڵام ماڵپەڕی کۆمەڵەی پەنابەرانی تورکیا ئامارێکی نوێی هاوڵاتیانی سوریای لە تورکیا خستەڕوو:

بەگوێرەی ئامارەکە ئەو شارانەی تورکیا کە زۆرترین هاوڵاتی سوریایان تێدایە بەم شێوەیەیە: ئەستەنبوڵ ٥٥١ هەزار و ٦٧٦ کەس، دیلۆک (عەنتاب) ٤٦٤ هەزار و ٥٦٩ کەس و روحا (عورفا) ٣٧٦ هەزار و ٧٠٤ کەس و ئاوارەی سوریا لە هەموو شارێکی تورکیا بڵابوونەتەوە و بەگوێرەی رێکخراوی ئاماری تورکیا، ئاوارەکانی سوریا ٤.١٪ی دانیشتووانی تورکیا پێک دەهێنن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ لەلایەن دەزگای دانیشتوان و کاروباری ڕەگەزنامەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ٢١١ هەزار و ٩٠٨ هاوڵاتی سوریا، ڕەگەزنامەی تورکیایان پێدراوە. لەو کەسانە ١٢٠ هەزار و ١٣٣ کەسیان پێگەیشتوون (٦٤ هەزار و ٢٧١ پیاو، ٥٥ هەزار و ٨٦٢ ژن) و ٩١ هەزار و ٧٥٥ کەستش منداڵن.

دەزگای دانیشتوان و کاروباری ڕەگەزنامەی تورکیاش دەڵێت، ١٢٠ هەزار و ١٣٣ هاوڵاتی سوریا کە ناسنامەی تورکیان هەیە، دەتوانن دەنگ بدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار