84٪ی دانیشتوانی ئێران دژی دەسەڵاتی وڵاتەکەن

ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە

2 ساڵ لەمەوپێش



کۆمەڵێک بەڵگەی نهێنی لە ئێران بڵاو دەبێتەوە کە ئاشکرای دەکەن بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە دانیان بەوەدا ناوە زۆرینەی خەڵک دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

گروپی هاککەری (بلاک ریوارد) دوای هاککردنی ژمارەیەک پێگەی تایبەت بە سوپای پاسدارانی ئێران، ژمارەیەک بەڵگە و نامەی نهێنیی بڵاو کردوەتەوە کە هۆشدارایی دراوە لە بەرفراوانبونی ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە.

لە راپۆرتێکی نهێنیدا کە رادەستی حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران کراوە، ئاماژە بە ترسی هێزە ئەمنییەکان و بەرەنگاربونیان لە لایەن خەڵکەوە کراوە و هۆشداریی داوە کە ئەو هێزانە لە سەرکوتی خەڵک ترساون بە تایبەت کە ژمارەیەکیان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە روت کراونەتەوە و لێیان داروە.

لە بەشێکی دیکەشدا جەخت لەوە کراوەتەوە 84٪ی خەڵک پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن و ئەو ناڕەزایەتییانە بە هۆکارێکی دەربازبون لە قەیرانە ئابوریی و سیاسییەکان دەزانن.

هەر لە بەڵگەنامەیەکی دیکەدا کە ئەو گروپە هاكکەرە بڵاوی کردوەتەوە لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکاندا دادگاکانی ئێران بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەر 80کەسدا سەپاندوە و دواتر بەهۆی بەرفراوانبونی ناڕەزایەتییەکان بڕیارەکان راگیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار