لە پارێزگایەکی عێراق لەماوەی یەک مانگدا ٢٠٠ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوو رێژەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە پارێزگای دیالە ٢٠٠ حاڵەت بووە.

واسق حەسەن ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، دادگاکانی دیالە لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو نزیکەی ٢٠٠ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەرییان تۆمارکردووە، دەشڵێت، "هۆکارەکان بریتین لە هۆیەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەستێوەردانی خانەوادە و دۆخی ئابوری".

ڕونیشیکردەوە،بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم رێژەی ئەم حاڵەتە بەشێوەیەکی سنووردار کەمبووەتەوە، بەڵام ژمارەکانی هێشتا زۆرن و ٢٠٪ بۆ ٢٥٪ی ئەو حاڵەتی جیابوونەوانەی تۆمارکراون بریتین لەو هاوسەرگیریانەی کە تازە تۆمارکراون و تەنها چەند مانگێکیان خایاندووە و بەهۆی چەند کێشەیەکەوە بە جیابوونەوە کۆتایی هاتووە.

لەبارەی هۆکارەکانی حاڵەتەکانی جیابوونەوە، واسق حەسەن ئاشکرای کرد، چوار هۆکار هەن کە سەرەکین لە زۆربوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە، ئەوانیش: هۆیەکانی پەیوەندیکردن "مۆبایل" و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەستێوەردانی خانەوادە و خراپی دۆخی ئابوری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار