هێزە شیعەکان هۆشداریی بەکوردو سوننە دەدەن
سەرکردەیەکی شیعە دەڵێت ئەگەر کورد‌و سوننه سووربون له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئیمیتیازات پەراوێز دەخرێن لەپێکهێنانی حکومەت.
6 ساڵ لەمەوپێش
سه‌روه‌ر خه‌لیل
هێزە شیعەکانی عیراق کەزۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمانیان بەدەستە دەڵێن ناتوانن بچنە ژێر باری سەرجەم داواکاریەکانی کورد‌و سوننەوە، هەربۆیە فشاریان لەسەرە لەناو خۆیاندا هاوپەیمانێتیەک پێکبهێنین بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق کەزیاتربێت لە ٢٠٠ کورسی.
بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق پێویستە ١٦٥ پەرلەمانتار دەنگی بۆ بدات ئەمەش لەکاتێکدایە هیچ لیستێک نەیتوانیوە ئەو دەنگە بەدەستبهێنێت، هەربۆیە لایەنەکان دەستیانکردوە بەپێکهێنانی هاوپەیمانێتی.
کورد‌و سوننە کۆمەڵێک داواکاری و خواستیان لەحکومەتی نوێی عیراق هەیە بەمەرجی چونەناو هەر هاوپەیمانێتیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام زۆرینەی شیعە ئەو داوکاریانە بە زۆر دەزانن.
سه‌عد مه‌تڵه‌بی، سه‌رکرده له‌ده‌وڵه‌تی قانون که نوری مالیکی سه‌رکردایه‌تی ده‌کات به وت «فشاری زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر کورد‌و سوننه سووربون له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازات و سازشی گه‌وره که‌کار له‌سه‌ر پێکهاته‌ی نیشتیمانی و به‌رژه‌وه‌ندیه عێراقیه‌کان بکات، ئه‌وه پێویسته شیعه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات ژماره‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی 201 په‌رله‌مانتاره«.
سەبارەت بەخواستەکانی کورد مەتلەبی وتی «له‌قۆناغی ئاینده‌دا ئاماری دانیشتوان ئه‌نجامده‌درێت که‌ڕێژه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیانی هه‌رێم دیاریده‌کات و پرسی ناوچه جێناکۆکه‌کانیش په‌یوه‌سته به‌مادده‌ی 140وه که‌هه‌نگاوی روونی له‌خۆی گرتووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه«.
به‌وته‌ی سه‌رکرده‌که‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌به‌رپرسانی لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌کانی سائیرون کهموقتهدا سه‌در سه‌رکردایه‌تی ده‌کات جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که‌ئه‌وان نزیکترن له‌پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین دانیشتن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند وه‌فدێکی جیاوازی هێزو لایه‌نه شیعه‌و سوننه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتی کۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌عد مه‌تڵه‌بی وتی «ئێمه له‌ده‌وڵه‌تی قانون رێککه‌وتووین و کاره‌کان گه‌یشتوونه‌ته کۆتایی، له‌دوایین سه‌ردانی وه‌فدی یه‌کێتی و پارتی بۆ به‌غداو کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غداو رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌و حزبه هه‌یه، بۆ ئێمه کاره‌کان به‌ئاڕاسته‌ی دروستدا ده‌چنه ڕێوهو رێککه‌وتنه سیاسییه‌کانیش گه‌یشتونه‌ته قۆناغه‌کانی کۆتایی.
وتیشی «ئێمه دڵنیاین و ژماره‌شمان له‌به‌رده‌سته، ئێمه ده‌زانین که‌خۆمان چ ژماره‌یه‌کمان هه‌یه، وه‌ک چۆن ده‌زانین کهسائیرون و هاوپه‌یمانه‌کانی چ ژماره‌یه‌کیان هه‌یه، بۆیه به‌وپه‌ڕی ئیسراحه‌ت و هێمنییه‌وه ده‌توانین جه‌خت له‌وه بکه‌ینه‌وه که‌ده‌وڵه‌تی قانون گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانیه«.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌ده‌وڵه‌تی یاسا‌و هاوپه‌یمانه‌کانی چه‌ند ناوێکیان خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه‌کانی تر بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنی کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌ت دیارترینیان نوری مالیکیه، به‌ڵام مه‌تڵه‌بی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه کهیهکلاکردنهوهی ناوی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆک کۆمار ده‌مێنێته دوای پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی.
وتیشی «ئێمه پێشوازی له‌شه‌راکه‌تی راسته‌قینه ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ برا کورده‌کانمان و لیژنه‌ی هاوبه‌شیشمان هه‌یه که کار له‌سه‌ر داڕشتنی به‌رنامه‌ی حکومه‌تی داهاتوو ده‌که‌ن و برا کورده‌کانیش به‌شدارن له‌و لیژنه‌یه«.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه له‌دوای ساڵی 2003وه چه‌ندین کێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو له‌نێوان حکومه‌تی فیدڕاڵی وحکومه‌تی هه‌رێم هه‌ن که‌گرنگترینیان پرسی ناوچه جێناکۆکه‌کان و پشکی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی عێراق و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌و کێشه‌ی نه‌وت و گازن و تائێستا هیچ کام له‌و کێشانه چاره‌سه‌رنه‌کراون، بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌تیش لایه‌نه شیعیه‌کان جه‌خت له‌جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور ده‌که‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رکرده‌که‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت «رێککه‌وتن کراوه له‌گه‌ڵ برا کورده‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ده‌ستوور ببێته حاکم له‌نێوانماندا، له‌کاتی بوونی هه‌ر ناکۆکیه‌کیش له‌سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی بڕگه‌کانی ده‌ستوور ئه‌وه هه‌ردوو لایه‌ن رای دادگای ئیتیحادی قبوڵ ده‌کات».
به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2003وه، هه‌موو کابینه حکومیه‌کانی به‌غدا به‌ڵێنی جێبه‌جێکردنی ده‌ستووریان داوه‌و له‌و رووه‌شه‌وه رێککه‌وتنی نوسراو له‌نێوان حزبه کوردیه‌کان و لایه‌نه شیعییه‌کاندا هه‌بووه، به‌ڵام هیچ کام له‌و رێککه‌وتنانه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێ نه‌کراون.
عه‌دنان زه‌رفی، سه‌رکرده له‌هاوپه‌یمانی نه‌سڕ که حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رکردایه‌تی ده‌کات و یه‌کێکه له‌هاوپه‌یمانه‌کانی موقته‌دا سه‌در، به وت «به‌دڵنیاییه‌وه نهسڕو هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌وڵی فراوانکردنی هاوپه‌یمانێتیه‌که‌یان ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی و زۆرینه‌ی سیاسی که‌دواتر کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌ت پێکده‌هێنێت».
زه‌رفی که له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌میانه‌ی وه‌فدێکی باڵای سائیرون و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی کۆبووه‌ته‌وه جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که «حزبه کوردیه‌کان حزبی سه‌ره‌کین له‌ناوخۆی وڵاتدا‌و ناکرێت به‌سه‌ریاندا بازبدرێت و ئێمه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌راکه‌تی رستهقینهو راستکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌دوای 2003وه رویانداو قسه له‌گه‌ڵ حزبه کوردیه‌کان ده‌که‌ین، کۆبوونه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته که‌قۆناغی داهاتوو پێویستی به‌هاوکاریکردنی هێزه سه‌ره‌کیه‌کانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی راست و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی سه‌روه‌تی وڵاته‌که به‌شێوه‌یه‌کی دروست و دورکه‌وتنه‌وه له‌دابه‌شکاری و تێڕوانینی ته‌سک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت».
ئه‌و ده‌ڵێت «ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌رۆک مهسعودمان بینی تێڕوانینه نیشتیمانیه‌که‌ی بوو که گه‌وره‌تره له‌پرسی ناوچه جێناکۆکه‌کان، ئێمه ئه‌ومان وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی نیشتیمانی بینی که‌قسه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌کانی بونیادنانی ده‌وڵه‌ت کرد‌و باسی بابه‌تی وردمان نه‌کرد، به‌ڵکو باسی سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی عێراقمان کرد، هه‌رچی ورده‌کارییه‌کانی تره ئه‌وه سه‌رکرده باڵاکانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن که به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی یه‌کێکه له‌و سه‌رکردانه«.
زه‌رفی ده‌شڵێت «عێراق یه‌ک وڵاته‌و کورد به‌شێکی سه‌ره‌کیه له‌و ده‌وڵه‌ته‌و پێکهاته‌کانی تریش ته‌واوکه‌ری ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی وڵاته‌که‌ن، بۆیه پێموانییه که ناکۆکیمان هه‌بێت له‌سه‌ر چه‌ند پارچه زه‌وییه‌ک یاخود چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له‌ئیداره‌دانی هاوبه‌ش یان هه‌ر شێوه‌یه‌کی تر».
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا ئه‌وان پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌گه‌رچی سه‌رۆک کۆماری عێراق رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتووی بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق دیاریکرد، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی 12ی ئایاری ئه‌مساڵ نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێککه‌وتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مان که‌دواتر حکومه‌ت پێکده‌هێنێت.
هاوکات نه‌سار روبه‌یعی سه‌رکرده له‌ڕه‌وتی حیکمه، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که له‌دوایین کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی لێکتێگه‌یشتنی باش هه‌بووه‌و ده‌ڵێت «بۆچوونه‌کانمان وه‌ک یه‌کن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی».
ئه‌و ده‌ڵێت «کۆبوونه‌وه‌کانمان په‌یوه‌ندییان به‌ورده‌کاری و داواکارییه‌کانه‌وه نه‌بوو، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رنامه‌یه‌ک ته‌به‌نی بکه‌ین که حزبه سه‌ره‌کییه‌کان هاوبه‌ش بن تێیدا، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌نگه‌ره‌کانی تایفه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌حکومه‌تدا بن و به‌شه‌که‌ی تر له‌ئۆپۆزسیۆن».
روبه‌یعی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه له‌ئه‌گه‌ری باسکردنی ورده‌کاری و داخوازیه‌کانی کورددا، گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور به‌پێویست ده‌زانن، «ئێمه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی دهستوورداین به‌ڵام به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی حکومیی دیاریکراو که‌ده‌کرێت جێبه‌جێ بکرێت نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که له‌قۆناغه‌کانی رابردوو روویدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته لهبهرنامەی کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌تدا سه‌قفی زه‌مه‌نی دابنرێت بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان».