شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی كۆده‌بێته‌وه.
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانى عێراق بڕگەیەکى بۆ کۆبوونەوە شەممەى داهاتووى زیادکرد کە دەنگدانە لەسەر تەواوکردنى کابینەى حکومەت، کە متمانەدانە بە بەربژێرانى هەردوو وەزارەتەکانى ژینگە و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و، هەردووکیان لە پشکى کوردن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، فه‌رمانگه‌ی میدیایی په‌رله‌مانی عێراق، كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی رایگه‌یاند و خشته‌كه 9 بابه‌ت له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ش ده‌نگدان به ته‌واوكردنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی.
رۆژی 27ـى تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى عێراق لە کۆى 23 بەربژێرى وەزارەتەکانى حکومەتى عێراق، دەنگى لەسەر 21 بەربژێر دا کە بەهۆى رێککنەکەوتنى یەکێتى و پارتى لەسەر ئەو دوو وەزارەتە بەربژێریان پێشکێش نەکردبوو.
وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتووه، کۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەمانى عێراق، جگە لە دەنگدان بە تەواوکردنى کابینەى حکومەت، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێنج پڕۆژەیاسا و خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاسایەک دەکرێت، ئەوە جگە لە خوێندنەوەى دوو راپۆرتى تایبەت بە کەرتى تەندروستى و ژینگە.