سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ری عێراق به‌مه‌به‌ستی متمانه‌به‌خشین به‌ وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ژینگه‌ كۆده‌بێته‌وه

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەنگ لەسەر بەربژێرانی وەزیرانی وەزارەتەکانی ئاوەدانكردنەوە و ژینگە دەدرێت کە پشکی کوردن دەدرێت.

سبەی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی بەرنامەی کاریش بریتییە لە متمانەدان بە هەردو وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ژینگەی عێراق کە یەکەمیان لە پشکی پارتی و دوەمیشیان لە پشکی یەکێتی  دەستبەکاردەبن.

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ نووسراوێكدا كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردووه‌، داواده‌كات بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی له‌ دانیشتنێكدا متمانه‌ به‌ كاندیدانی هه‌ردوو وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ژینگه‌ ببه‌خشرێت.

هەردوو بەنگین رێکانی کە بەربژێرە بۆ بوون بە وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و نزار محەممەدیش کە بەربژێری وەزیری ژینگەی عێراقە، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

هاوکات لەم كابینەیەی حکومەتی عێراقدا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەیە لە پشكی پارتی دیموکراتی کوردستان و خالید شوانی، وەزیری دادە لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان.

جێگەی باسە ڕۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و  رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌ ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌ كارنامه‌ و 21  وه‌زیری‌ كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار