دەمیرتاش پێشنیاری دەزگای هەواڵگریی تورکیا رەت دەکاتەوە

دەمیرتاش و ئۆجەلان لە چاوپێکەوتنێکی زیندانی ئیمڕاڵی

2 ساڵ لەمەوپێش



دەمیرتاش پێشنیارێکی دەزگای میت بۆ جێگردنەوەی ئۆجەلان رەت دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ئەوە پێشنیارە دەبێتە مایەی تێکدانی پڕۆسەی چارەسەریی پرسی کورد.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنە لە رێگەی نامەوە وەڵامی پرسیارەکانی تەلەفیزیۆنی(هاڵک تیڤی) داوەتەوە و ئاشکرای کردوە لە ماوەی شەش ساڵدا لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی تورکیا دانوستان و کۆبونەوەی نەکردوە.

دەمیرتاش سەبارەت بە پێشنیاری هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، میت، وتویەتی: لە ساڵی 2014 و لە کاتی بەڕێوچونی پڕۆسەری چارەسەریدا لە رێگەی سری سورەیا ئۆندەر یەکێک لە ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی، پێشنیاری پێکراوە شوێنی عەبدوڵا ئۆجەلان بگرێتەوە.

دەمیرتاش وتویەتی: پێشنیارەکەی سەرۆکی دەزگای میت بۆ ئەوە بوە کە ئە لە جیاتی ئۆجەلان پڕۆسەی چارەسەریی بەڕێوەببات و پێشنیارەکە بۆ ئەوە نەبوە کە دەمیرتاش سەرۆکایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە بکات.

سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەو پێشنیارەکەی رەت کردوەتەوە چونکە ئەو کارە دەبوە هۆی تێکچوانی پڕۆسەی ئاشتیی لەو سەردەمەدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار