لە ساڵێکدا 73 زیندانیی لە باکوری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەست دەدەن

چاوپێکەوتنی کەسوکاری زیندانیان لە تورکیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ساڵیدان زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا 73 زیندانیی گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش ژمارەیەکیان خۆیان کوشتوە.

عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئامارەکانی ئەو زیندانیانەی بڵاو کردەوەتەوە کە لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان گیانیان لەدەست داوە.

گەرگەرلی ئۆغڵو وتویەت: زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بوەتە دۆزەخی مەرگ بۆ زیندانیان و لە ماوەی ساڵێکدا 39 زیندانی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە و 34 زیندانیش کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە ئاماژەی بەوەش کرد ژمارەیەکی بەرچاو لە زیندانیانی باکوری کوردستان و تورکیا وەک پێویست چارەسەریی پزیشکیان بۆ ناکرێت و ئەوەش هۆکارێکە بۆ گیانلەدەستدانی زیندانییەکان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار