یەدەکی دراوی بانکی ناوەندیی عێراق 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
راوێژکاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، یەدەکی دراوی بانکی ناوەندیی عێراق 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و کۆتایی ساڵی داهاتووش دراوی 20 هەزار دیناری دەردەچێت.
ئیحسان یاسری، راوێژکاری بانکی ناوەندیی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند: "یەکەمینجارە یەدەکی دراوی بانکی ناوەندیی عێراق 90 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت. ئەمەش ئاماژەیە بۆ باشبوونەوەی ئابووریی وڵات".
وتیشی ،کۆتایی ساڵی داهاتوو دراوی 20 هەزار دیناری دەردەچێت کە "بە تایبەتمەندییەکی ئەمنیی بەرز لە چاپ دەدرێت".
باسی لەوەشکرد،بانکی ناوەندی 15 تریلیۆن دیناری لەبەردەستە کە وەک قەرز دەیداتە پڕۆژە پیشەسازییەکان، کشتوکاڵییەکان، پڕۆژەکانی بواری نیشتەجێکردن و بازرگانی.
بابهتی پهیوهندیدار