دەسەڵاتی ئێران دوای 78 رۆژ دان بە کوژرانی 200 کەسدا دەنێت
ناڕەزایەتییەکانی تاران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای 78 رۆژ ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندان دواجار ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەیاننامەیەک رایگەیاند؛ 200 کەس لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە؛ وڵاتەکە روبەڕوی پلانێکی هاوبەش بوەتەوە و پێشکەوتنی وڵاتەکە دوژمنانی توڕە کردوە و هەر ئەوەش وای کردوە کاری تێکدەرانە لە ناوخۆی وڵاتەکە سەر هەڵ بدات و دوژمنانیش هانی گەنجان و لاوان دەدەن بۆ لاوازکردنی پێگەی وڵاتەکە.
بە پێی بەیاننامەکە لە خۆپشاندانەکانی وڵاتەکەدا 200 کوژراوە 51 کەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە سوپای پاسداران و پۆلیس بون.
بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لە کاتێکدایە تەنها لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 114 کەس کوژراون و بە گشتی لە سەرتاسەری ئێران ناسنامە و وێنەی زیاتر لە 469 کەس کوژراون.