سەربازگەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زیلکانی موسل موشەکباران کرا

چوار موشەک ئاڕاستەی سەربازگەکە کراون

2 ساڵ لەمەوپێش



سەربازگەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زیلکانی سەر بە موسڵ موشەکباران کرا و لیوای ئەحرار العراق بەرپرسیاری هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

ئەمشەو سەربازگەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زیلکانی باکوری موشەکباران کرا. بەپێی سەرچاوەکان چوار موشەک ئاراستەی سەربازگەکە کراون.

هێزەکانی “بەرگریی ئیسلامیی، لیوای ئەحرار ئەلعێراق” بەرپرسیارێتی ‌هێرشەکەی لەئەستۆ گرت.

بەرگریی ئیسلامیی، لیوای ئەحرار ئەلعێراق ئاشکرای کرد کە چوار موشەکی ١٢٢ ملیمیان ئاراستەی سەربازگەکەی سوپای تورکیا کردووە و لە ناوەڕاستی سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
بەیاننامەی بەرگریی ئیسلامیی، لیوای ئەحرار ئەلعێراق لەبارەی هێرشەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار