پۆلیسی ئەخلاقی ئێران هەڵوەشایەوە

پۆلیسی ئەخلاقی ئێران لە کاتی لێپرسینەوە لە جلوبەرگی ژنێک

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

داواکاری گشتی ئێران ئاشکرای کرد کارەکانی پۆلیسی ئەخلاق لە وڵاتەکە راگیراوە و کۆتایی بە ئەرکەکانی هێنراوە.

محەمەدجەعفەر مونەتەزری، سەرۆکی داواکاری گشتی ئێران رایگەیاند؛ پۆلیسی ئەخلاق لە وڵاتەکە هیچ کاتێک پەیوەندیی بە دەزگای دادەوە نەبوە و ئەو شوێنەی دایمەزراندوە ، کۆتایشی بە کارەکانی هێناوە.

پۆلیسی ئەخلاقی ئێران لە ساڵی 2006 لە ئێران دامەزروە و بە وتەی بەرپرسانی ئەو دامەزراوەیە، ساڵانە زیاتر لە 30 هەزار کەسیان بە تۆمەتی نەگونجابونی جلوبەرگ یان هەڵسوکەوت دەستگیر کردوە.

لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ پۆلیسی ئەخلاق لە شاری تاران ژینا ئەمینی بە تۆمەتی نەگونجاوبونی جلوبەرگەکەی دەستبەسەر کرد و ئەو روداوەش بوە هۆی گیانلەدەستدانی و نزیکەی 80 رۆژە ناڕەزایەتییەکانی مەرگی ژینا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە.

لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان کە لە ئەنجامی مەرگی ژینا ئەمینی بەهۆی پۆلیسی ئەخلاق لە ئێران رویدا لانیکەم لە رۆژهەڵاتی کوردستان 114 کەس و لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە 469 کەس کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار